
یاریگا –
ئەگەرچی یۆرگن کڵۆپ هێشتا پەیوەستە بە کارەکەیەوە لەگەڵ رێد بوڵ کە دوای رۆشتنی لە لیڤەرپوول ئەو ئەزموونەی تاقیکردەوە و سەرپرشتی سەرجەم تیمەکانی ئەو کۆمپانیایە دەکات، ناوبراو بەردەوام بەتوندی ناوی بە چەند تیمێکی بەهێزەوە دەبسترێتەوە، بەتایبەت ریال مەدرید.
لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی بەهێز هەبوو بۆ نزیکبوونەوەی کڵۆپ لەگەڵ یانە شاهانەکە، بەڵام ئێستا زانیاریی پێچەوانە گەیشت.
رۆژنامەنووسێکی ئیسپانی هەواڵێکی گەورە بە هاندەرانی ریال مەدرید دەدات
ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووسی ناسراوی ئیسپانیا و ئەوروپا فێلیکس دیاز ئامانجە چاوەڕوانکراوەکەی راهێنەرە ئەڵمانیەکەی ئاشکراکرد و نووسیویەتی کە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی وڵاتەکەی لەپێشینەی ئامانجەکانی یۆرگن دێت ئەگەر بێتو جولیان ناگلیسمان نەتوانێ لە مۆندیال ئەنجام بۆ مانشافت بگرێت.
لە درێژەی زانیارییەکانیدا دیاز ئەوەشی ئاشکراکردووە کە یۆرگن ئامادەیە چەند درێژە بخایەنێت، لە چاوەڕوانی ئەو پۆستەدا بمێنێتەوە.
سەبارەت بە بەستنەوەی بە ریال مەدرید، فێلیکس ئەوەی زانیوە کە هەرچی رووبدات، کڵۆپ گرێبەست لەگەڵ مەدرید ناکات.
⛔️ KLOPP, una opción IMPOSIBLE
1⃣ Según apunta @jfelixdiaz, el que fuera técnico del Liverpool tiene entre sus objetivos ser seleccionador de su país
2⃣ Un mal Mundial pondría a Julian Nagelsmann en entredicho y abriría una posibilidad a Klopp, dispuesto a esperar lo que haga… pic.twitter.com/Qdj7bB6iag
— Madrid Sports (@MadridSports_) April 18, 2026
مێرێنگی ئەم وەرزە سەرەڕای گۆڕینی دوو راهێنەر، ئەنجامەکانیان لە خراپەوە بۆ خراپتر رۆشتوون و نزیکن لەوەی ئەم وەرزەش بەبێ هیچ نازناوێک کۆتایی پێبهێنن.



