بەربژێری داهاتووی باڵۆن دۆرە؛ فیگۆ ستایشی ئەستێرەیەکی بایرن میونشن دەکات
یەکێکە لە درەوشاوەترین بەهرەمەندەکان

یاریگا –
لویس فیگۆ وەکوو یەکێک لە درەوشاوەترین بەهرەمەندەکانی تۆپی پێی جیهان ئاماژە بە مایکڵ ئۆلیس دەکات و پێشبینیش دەکات لە داهاتوودا باڵۆن دۆر بباتەوە.
فیگۆ بەتایبەت بە ئاستی ئۆلیس لە یاریی چوون سەرسام بووە و پێش یاریی گەڕانەوەی نێوان ریال مەدرید و بایرن میونشن لە خولی یانە پاڵەوانەکان گوتی:
من وەکوو یاریزانێک ئۆلیسم خۆشدەوێت، ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت، هەمیشە بەربژێری باڵۆن دۆر دەبێت. لە یاریی چوون ئەو نایاب بوو، خاوەنی کوالێتییەکی باوەڕپێنەکراوە. وەکوو یاریزانێکی باڵی هێرشبەر، ئەو یاریزانێکی بێهاوتایە.
کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا ئۆلیس دەتوانێت یاری بۆ ریال مەدرید بکات، فیگۆ بێ هیچ گومانێک گوتی: “ئۆلیس کوالێتی ئەوەی هەیە بۆ هەر یانەیەکی جیهان یاری بکات، ریال مەدرید یان هەر یانەیەکی دیکە.”
سەرەڕای باڵادەستیی بایرن، فیگۆ پاڵپشتی یانەی پێشووی کرد بۆ گەڕانەوە لە میونشن و جەختی لەوە کردەوە کە وەستاندنی هێزی هێرشبەریی بایرن، بەتایبەتی یاریزانانی وەک ئۆلیس خاڵی سەرەکی دەبێت ئەگەر مەدرید بیەوێت گەڕانەوەکە تەواو بکات.
https://yariga.net/256594/



