ئینگلتەراگرنگترین

بڕونۆ فێرناندێش؛ ئەگەر باسی ناوبژیوان بكەم دەكەومە كێشەیەكی گەورە

كاپتنی شەیتانە سوورەكان رەخنە لە ناوبژیوان دەگرێت

Yariga App

یاریگا –

بڕونۆ فێرناندێش، كاپتن و سەركردەی مانچێستەر یونایتد بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ رەخنەی لە ناوبژیوانی یارییەكەیان بەرامبەر لیدز یونیاتد گرت.

شەوی رابردوو مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری لیدز یونایتدی كرد و یارییەكەیش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتاییهات.

بڕونۆ فێرناندێش لە لێدوانێكیدا بۆ سكای سپۆرتس دەربارەی ئاستی ناوبژیوان گوتی؛

باسی ناوبژیوان ناکەم، ئەگەر باسی بکەم، دەکەومە کێشەیەکی گەورەوە، چونکە یاساکان بۆ هەمووان وەكوو یەک جێبەجێ ناکرێن. دەتوانن ئەوە لە کارتە زەردەکانیشدا ببینن، باشتر وایە هیچ نەڵێم.

یارییەکەمان لە گێمی یەکەمدا لەدەستدا، لە سەرەتاوە لە ئاستی بەرەنگاربوونەوەدا نەبووین، دەمانزانی ئەوان دەیانەوێت لە رووبەڕووبوونەوە تاکەکەسییەکاندا فشارمان بخەنە سەر.

لە باشترین ئاستی خۆماندا نەبووین و بۆشایی زۆرمان بۆ یانەی بەرامبەر جێهێشت، سەرەنجام بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر دواکەوتین، لە گێمی دووەمدا کاتێکی باشمان هەبوو بۆ گۆڕینی ئەنجامەکە، بەڵام ئەوە نەکرا.

ئەمە هیچ شتێک لەو ئامانجانە ناگۆڕێت کە دەمانەوێت بەدەستی بهێنین. دەزانین ئامانجمان مانەوەیە لە نێوان چوار پلەی یەکەمدا. بابەتەکە لە دەستی خۆماندایە، دەبێت یارییەکانمان ببەینەوە، ئەگەر ئەوەمان کرد، لە کۆتایی وەرزدا لەو شوێنە دەبین کە دەمانەوێت.

مانچێستەر یونایتد بە كۆكردنەوەی 55 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button