
یاریگا –
یانەی مۆناکۆ پلاندانانی بۆ وەرزی داهاتوو دەستپێکردووە، بەڵام گەورەترین نیشانەی پرسیار لەسەر ناوی ئانسو فاتی، ئەستێرە لاوەکەی بارسێلۆنایە کە بە خواستن لە یانە فەڕەنسییەکەیە؛ داهاتووی لە نێوان مانەوە و گەڕانەوە بۆ کاتالوونیا نادیارە.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، مۆناکۆ ئارەزوو دەکات فاتی بکڕێتەوە بەڵام زۆری مووچەکەی بەربەستی گەورەی دروستکردووە.
El Monaco quiere que Ansu Fati siga la próxima temporada:
▪️Dispone de una opción de compra de 11 millones de euros. El club está satisfecho con su rendimiento, pero no puede ofrecerle un contrato con las condiciones económicas actuales.
▪️Ansu percibe 250.000 euros netos… pic.twitter.com/nWUe2ugAMu
— Andrés Onrubia Ramos (@AndiOnrubia) April 11, 2026
ئاستێکی جێگیر و نرخێکی هەرزان
فاتی لەم وەرزەدا لە 25 یاری لەگەڵ مۆناکۆ توانیویەتی 9 گۆڵ بکات. گرنگتر لەوە، توانیویەتی بەسەر پێکانە درێژخایەنەکانیدا سەربکەوێت و جێپەنجەی لە خولی فەڕەنسیدا دیار بێت. مۆناکۆ مافی کڕینەوەی گرێبەستەکەی هەیە ( 11 ملیۆن یۆرۆ) کە بۆ یاریزانێکی خاوەن بەهرەی وەکوو فاتی، نرخێکی زۆر کەمە.
بەربەستی مووچە؛ بلۆکە ئابوورییەکە
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، کێشەی سەرەکی مۆناکۆ نرخی گواستنەوەکە نییە، بەڵکوو مووچەی یاریزانەکەیە. فاتی مانگانە 250 هەزار یۆرۆی پووخت وەردەگرێت، کە ئەم بڕە لەگەڵ بودجەی نوێی مۆناکۆدا ناگونجێت. یانەی فەڕەنسییەکە بەهۆی کەمیی داهاتی پەخشی تەلەفزیۆنی لە خولی فەڕەنسا، ناچارە مووچەکان کەم بکاتەوە.
بڕیارەکە لە دەستی فاتییە
سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، مۆناکۆ ئامادەیە 11 ملیۆنەکە بدات، بەڵام مەرجی سەرەکییان ئەوەیە کە فاتی مووچەکەی کەم بکاتەوە. ئەگەر فاتی بیەوێت لەو ژینگەیەدا بمێنێتەوە کە تێیدا گەیشتووەتەوە بە ئاستی راستەقینەی خۆی، دەبێت قوربانیی دارایی بدات. دانوستانە فەرمییەکان لە هەفتەکانی داهاتوودا دەستپێدەکەن و هەموو شتێکیش بەندە بەوەی؛ فاتی پارە هەڵدەبژێرێت یان پڕۆژە وەرزشییەکەی مۆناکۆ؟



