
یاریگا –
لیام رۆسێنیۆر، راهێنەری یانەی چێڵسی، کۆتایی بە دەنگۆکان هێنا و دووپاتیکردەوە کە ئێنزۆ فێرناندێزی ئەرجەنتینی، سەرەڕای داوای لێبووردن، دەبێت سزای دوورخستنەوەی بۆ دوو یاری بە تەواوی وەربگرێت.
هۆکاری سزاکە چی بوو؟
هەموو شتێک لەو لێدوانانەوە دەستیپێکرد کە ئینزۆ لە چەند چاوپێکەوتنێکدا دابووی. یاریزانە ئەرجەنتینییەکە رایگەیاندبوو کە سەرەڕای ئەوەی گرێبەستی درێژخایەنی لەگەڵ بلووز هەیە، بەڵام نازانێت وەرزی داهاتوو لە لەندەن دەمێنێتەوە یاخود نا. ئێنزۆ ئاشکرای کردبوو کە ئارەزوو دەکات خۆی و خێزانەکەی لە شاری مەدرید بژین، ئەمەش بەرپرسانی یانە لەندەنییەکەی بە توندی تووڕەکرد.
پەیامێکی توند بۆ ژووری جلگۆڕین
رۆسێنیۆر لە کۆنگرەیەی رۆژنامەوانی بەر لە یارییەکەی مانچێستەر سیتی رایگەیاند؛
من بڕیاری خۆم داوە، دەمەوێت ئێنزۆ کاروانی وەرزشیی نایاب بێت، بەڵام ئەو رۆژی یەکشەممە یاری ناکات چونکە هەندێک بەها هەن کە من باوەڕم پێیانە و پێم وایە پابەندبوون پێیانەوە یانەکە بەهێزتر دەکات.
راهێنەرە ئینگلیزییەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە گفتوگۆیەکی باشیان هەبووە و ئێنزۆ داوای لێبوردنی کردووە، بەڵام گوتی کاتێک هەڵەیەک دەکرێت، نابێت سزا فەرامۆش بکرێت.
Liam Rosenior confirms that Enzo Fernandez will not take part in Chelsea’s clash with Manchester City, despite ‘serious discussions’ taking place and an apology for comments relating to an interest in a future in Madrid 💬 pic.twitter.com/z235kwQkoO
— Sky Sports News (@SkySportsNews) April 10, 2026
ئێنزۆ یەکەم یاری سزاکەی بەرامبەر تەواو کردووە، بەڵام گەورەترین زیان بۆ یانەکە و یاریزانەکە ئەوەیە کە ناوبراو لە یارییە هەستیارەکەی ئەم یەکشەممەیە بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە پرێمەرلیگ، لەسەر کورسیی هاندەران دەبێت.



