ئه‌وروپاگرنگترین

هێزی یەدەک؛ ئارسیناڵ بەهێزترین یانەی ئەوروپایە

یەدەكەكان دەبنە فریادڕەس

Yariga App

یاریگا –

یاریزانە یەدەكەكانی ئارسیناڵ لەم وەرزەی ئەوروپادا زۆرترین كاریگەریان لەسەر گۆڕینی ئەنجامەكان هەبووە.

شەوی رابردوو سپۆرتینگ لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسیناڵی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات،لە میانی یاریی چوونی قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.

كای هاڤێرتز كە وەكوو یاریزانی یەدەک بەشدارییكرد لە خولەكی 91 تاكە گۆڵی یارییەكەی كرد بە ئەسیستی گابریێل مارتینێلی كە ئەویش وەكوو یاریزانی یەدەک بەشدارییكرد.

بە گوێرەی ئامارەكانی ئۆپتا، لەم وەرزەدا یاریزانە یەدەكەكانی ئارسیناڵ لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا بەشدارییان لە 38 گۆڵدا کردووە، بە شێوەیەک 24 گۆڵیان كردووە و 14 گۆڵیشیان درووستكردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، یاریزانە یەدەكەكانی ئارسیناڵ لەم وەرزەدا زۆرترین بەشدارییان لە گۆڵدا كردووە و زۆرترین كاریگەرییان هەبووە.

ئارسیناڵ لەم وەرزەدا بە بەهێزی كێبڕكێی بردنەوەی هەردوو نازناوی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ دەكات بە جۆرێک لە پرێمەرلیگ بە جیاوازی نۆ خاڵ لە پێش مانچێستەر سیتی دووەمەوەن و لە چامپیۆنزلیگیش هەنگاوێک لە گەیشتن بە قۆناخی پێشكۆتایی نزیكبوونەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button