
یاریگا –
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، ململانێی نێوان به‌ربژێره‌كان بۆ گەیشتن بە کورسی سەرۆکایەتی گەرمتر بووە.
ئەم کێبڕکێیە کە بە مافێکی یاسایی و رەوا بۆ هەمووان دادەنرێت، وای کردووە بەربژێرەکان هەموو توانای خۆیان بخەنە گەڕ و پەیوەندییەکانیان بەکاربهێنن بۆ ئەوەی متمانە و دەنگی ئەندامانی دەستەی گشتی بەدەستبهێنن.
له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ركابه‌ریه‌كی به‌هێز له نێوان به‌ربژێره‌كان هه‌یه به شێوه‌یه‌ك پێشتر هێرشی توندیان كردووته سه‌ر یه‌كتر و چاوه‌روان ده‌كرێت بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك ركابه‌رییه‌كه زۆر توندبێت.
تۆڕی وه‌رزشی یاریگا ناوی ئه‌و بربژێرانه ئاشكرا ده‌كات كه خۆیان بۆ سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێڕاق به‌ربژێركردووه.

یونس مەحموود؛ ركابه‌رێكی سه‌رسه‌خت
یونس مەحموود تاوه‌كو ئێستا یه‌كێكه له بەهێزترین به‌ربژێره‌كان چانسی هەیە بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆك، توانیویەتی ده‌نگێكی زۆر لەناو دەستەی گشتیدا بەدەستبهێنێت، بەتایبەت دوای ئەوەی سەرکەوتوو بوو لە راکێشانی دەنگی ناوچەکانی رۆژاوا، باکوور و به‌شێكیش له كوردستان.
ئەیاد بنیان راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق
ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران ئەیاد بنیان یه‌كێكی دیكه‌یه له به‌ربژێره‌كان و بەشێکی زۆری سەرکەوتنەکانی ئێستای یەکێتیی تۆپی پێ بۆ ئەو دەگەڕێتەوە، چونکە بە بەردی بناخەی قۆناخی گەشەپێدان دادەنرێت. بنیان بنکەیەکی جەماوەریی باشی لەناو دەستەی گشتیدا هەیە و وەک رکابەرێکی سەرسەخت دەردەکەوێت.
ئەیاد بنیان بە فەرمی کاخەزی به‌ربژێربوونی پێشکەش کرد و رایگەیاند:
“بە هیچ شێوەیەک نییەتی کشانەوەم نییە، چونکە من پیاوی فێڵ و تەڵەکە نیم.”
عەدنان درجال؛ دەستکەوتی گەورە و پەیوەندییه‌كانی
سەرەڕای ئەوەی عەدنان درجال خاوەنی دەستکەوتی مێژووییە وەک سەرکەوتن بۆ مۆندیال، به‌ڵام پێشبینی ده‌كریت دووچاری زه‌حمه‌تی زۆر ببێته‌وه به‌هۆی به‌هێزی به‌ربژێره‌كانی دیكه.
هۆکاری ئەمەش بۆ کەمیی پەیوەندی و دوورکەوتنەوەی لە ئەندامانی دەستەی گشتی دەگەڕێتەوە، چونکە ئەو زیاتر جەختی لەسەر دۆسیەی هەڵبژاردەی عێراق کردووەتەوە هه‌روه‌ها ده‌یه‌ویت ده‌ستكه‌وته‌كانی فیدراسیۆن بكاته پاڵپشتی بۆ هه‌لبژاردنه‌كه.
رەعد حەموودی؛ کاتژمێرە یەکلاییکەرەوەکان
رەعد حەموودی یه‌كێكی دیكه‌یه له به‌ربژێره‌كان به‌ڵام تاكو ئێستا كاخه‌زی بهربژێروبوونی له فیدراسیۆن پرنهكردووتهوه، بڕیارە حەموودی لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا بڕیاری کۆتایی بدات، خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك به‌ربژێر بكات.



