ئیسپانیاگرنگترین

کۆمەڵێک گەمژە تێناگەن؛ فلیک هێرشی توند دەکاتە سەر هاندەرانی ئیسپانیا

ستایشی لامین یامال دەکات

Yariga App

یاریگا –

لە یارییە ئامادەکارییەکانی بۆ مۆندیالی 2026، ئیسپانیا یارییەکی دۆستانەی بەرامبەر میسڕ کرد، بەڵام بەهۆی گوتافی هاندەران ئەو یارییەکەوە بۆ هەمیشە وەکوو پەڵەیەکی رەش دەمێنێتەوە.

دوای 18 ساڵ گەڕانەوەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ کاتالوونیا و بەڕوەچوونی یارییەکی هەڵبژاردەکە لەو هەرێمە، رووداوەکان وێنەیەکی شەرمەزارکەریان نیشانی جیهاندا، ئەو یارییەکەش وەکوو پەڵەیەکی رەش بۆ هەمیشە لە مێژووی وەرزشیی وڵاتەکە دەمێنیتەوە.

لە خولەکی 10ـی یارییەکە بەشێک لە هاندەرانی ئیسپانیان بە گوتنەوەی درووشمی شەرمەزارکەر دەستیان پێکرد و بە ئاشکرا دەیانگوت: “ئەوەی هەڵنەپەڕێت موسڵمانە”. ئەم درووشمە لە گێمی دووەمی یارییەکەش بەردەوامی هەبوو. ئەمە لە کاتێکدا کە یەکێکە لە ئەستێرە گەورەکانی هەڵبژاردەکە، لامین یاماڵ پەیڕەوی ئایینی ئیسلام دەکات.

لامین یامال بەیاننامەیەک لەبارەی رووداوەکەی شەوی رابردووی یارییەکەی بەرامبەر میسڕ بڵاودەکاتەوە


دوای یارییەکە لە هەموو لایەکەوە کاردانەوەی جیاواز هەبوو، بەگوێرەی هەواڵەکانیش پۆلیسی هەرێمەکە بەفەرمی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستپێکردووە. دوای یارییەکەش یەکێک لەوانەی کاردانەوەی هەبوو یاریزانە موسڵمانەکەی ئیسپانیا، لامین یامال بوو و بەیاننامەیەکی فەرمی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە و نوسیبووی:

من موسڵمانم، سوپاس بۆ خوا.
دوێنێ لەنێو یاریگا درووشمی “ئەوەی هەڵنەپەڕێت موسڵمانە” بیسترا، دەزانم مەبەست لێی دروستکردنی کێبڕکێی بوو لەگەڵ تیمی رکابەر و شتێک نەبوو راستەوخۆ دژی من بێت. بەڵام وەکوو موسڵمانێک لای من ئەمە هەر بە بێڕێزی و شتێکی زۆر ناخۆش دەمێنێتەوە. تێدەگەم کە هەموو هاندەرەکان وەکوو یەک نین، بەڵام بۆ ئەوانەی ئەم جۆرە شتانە دەڵێنەوە: بەکارهێنانی ئایین وەکوو گاڵتەجاڕی لەنێو یاریگادا، وەکوو مرۆڤێکی نەفام و رەگەزپەرست دەرتان دەخات. تۆپی پێ بۆ چێژبینین و هاندانە، نەوەکوو بۆ بێڕێزیکردن بە مرۆڤەکان، تەنیا لەبەرئەوەی کێن یان بڕوایان بە چی هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا سوپاس بۆ ئەو کەسانەی هاتن بۆ هاندانمان، لە مۆندیال دەتانبینمەوە.

ئەمڕۆش 3ـی نیسان، هانزی فلیکی راهێنەری بارسێلۆنا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا بۆ ئەو بەیاننامەیەی سەبارەت بە گوتافە رەگەزپەرتیانە لە یارییەکەی ئیسپانیا بەرامبەر میسڕ ستایشی لامین یامالی کرد و گوتی:

پێم وایە لامین بەیاننامەیەکی ناوازەی بڵاوکردەوە. تۆپی پێ واتە لەخۆگرتنی هەمووان، ئەمە بێهیواکەرە چونکە تەنیا گروپێکی بچووک لە گەمژەن کە لەمە تێناگەن. ئێستا کاتی بیرکردنەوە و بەرەوپێشچوونە، تەنیا لە تۆپی پێدا نا بەڵکوو لە ژیانیشدا. هیچ شوێنێک بۆ رەگەزپەرستی نییە، ئەمە بابەتی پێکەوەبوونی هەمووانە. هەموومان رێزمان دەوێت، رەنگی پێست، رەگەز یان هەر شتێکی دیکە گرنگ نییە. ئێستا کاتی گۆڕینی ئەم شێوازە بیرکردنەوەیەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button