ئینگلتەراگرنگترین

زانیاری نوێ؛ پێپ گواردیۆلا لە كۆتایی وەرز مانچێستەر سیتی جێدەهێڵێت؟

بڕیاری كۆتایی لە دەستی خۆیدایە

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی تاوەكوو كۆتایی وەرز هیچ بڕیارێک لەسەر داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەكەی نادات.

پێپ گواردیۆلا لە هاوینی 2016 پۆستی راهێنەرایەتیكردنی مانچێستەر سیتی وەرگرتووە و گرێبەستەكەی لە ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی تێلیگراف، گواردیۆلا دەیەوێت لە كۆتایی وەرزدا شیكردنەوە بۆ دۆخی یانەكەی لە ژێر سەرپەرشتی خۆیدا بكات و هەڵسەنگاندن بۆ هەستی خۆی بكات، پاشان بڕیار بدات كە ئایا بۆ وەرزێكیتریش بەردەوام بێت یاخود نا، بۆ ئێستا راهێنەرە ئیسپانیەكە بڕیاری لەسەر داهاتووی نەداوە.

لەم وەرزەدا مانچێستەر سیتی نەیتوانی بگاتە قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ و لە قۆناخی شازدە لەسەردەستی ریال مەدرید ماڵئاوایی كرد، هەروەها لە پرێمەرلیگیش بە جیاوازی نۆ خاڵ لە دوای ئارسیناڵی پێشەنگەوەیە. هەروەها لە قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی یەكێتیی ئینگلتەرایە و یاریی كۆتایی جامی كاراباوی لە ئارسیناڵ بردەوە.

ئەو ناڕوونییە دەربارەی داهاتووی گواردیۆلا كارگێری مانچێستەر سیتی ناچاركردووە بە وردی بیر لەو هەنگاوانە بكاتەوە كە دەبێت لە ئەگەری رۆیشتنیدا بیگرنە بەر.

هەر بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، ئیدارەی سیتیزن ناچاربووە لیستێكی كورت لە شوێنگرەوەكان بۆ جێگای گواردیۆلا ئامادە بكات كە بریتین لە، ئێنزۆ مارێسكا، چابی ئاڵۆنسۆ و ڤێنسینت كۆمپانی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button