ئیتاڵیاگرنگترینمۆندیالی 2026

جێگرەوەی گاتوسۆ دیاریی دەکرێت؛ ئیتاڵیا پێویستی بە راهێنەرێکی وەکوو مۆرینیۆیە

دەبێت لە سفرەوە دەست پێبکەین

Yariga App

یاریگا –

ئیگنازیۆ لا روسای سەرۆکی ئەنجوومەنی پیرانی ئیتاڵیا چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کۆریێرێ دێلا سێرای وڵاتەکەی کردووە و باس لە دیاریکردنی راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەکات.

ئازووری ئێستا رووبەڕووی یەکێکە لە تاریکترین سەردەمەکانی مێژووی خۆی دەبێتەوە، ئەمساڵیش رووبەڕووی کارەساتێکی دیکەی تۆپی پێی بووەوە. لە رووداوێکی شۆکهێنەردا چەند رۆژێک لەمەوبەر، ئیتاڵیا نەیتوانی سەرکەوێت بۆ جامی جیهانیی 2026، ئەمەش دەبێتە سێیەم جار بەدوای یەکدا کە خاوەن چوار جامی جیهانیی ناتوانێت بگاتە پاڵەوانییەتییەکە.

بەهۆی ئەو شکستە گەورەیە فشارێکی زۆر لەسەر گابریێلێ گراڤینای سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی ئیتاڵیایە، زۆرێک لە هاندەران و سیاسییەکان داوای دووبارە بنیادنانەوەی تەواوی تۆپی پێی ئیتاڵیا دەکەن. بەگوێرەی هەواڵەکانیش جینارۆتۆ گاتوسۆ و ستافەکەی بەهۆی شکستەکانەوە دەستلەکار دەکێشنەوە، بەمشێوەیەش هەڵبژاردەکە پێویستی بە ستافێکی نوێی راهێنەرایەتی دەبێت.

چارەنووسی جێنارۆ گاتوسۆ یەکلایی دەبێتەوە


ئیگنازیۆ لا روسا رەخنەیەکی توند لە هەڵبژاردەکە دەگرێت و دەڵێت:

شتێکی باوەڕپێنەکراوە بەرامبەر هەڵبژاردەی وەکوو ئیرلەندای باکوور و بۆسنە نەچیتە جامی جیهانی. تەنانەت بە تیمێکی ئاسایی و بەبێ یاریزانە دیارەکان دەبوو سەرکەوتن بەدەست بهێنین، بەڕاستی باوەڕپێنەکراوە. هەڵەی ئاشکرامان هەبوو، لە پێناڵتییەکەوە کە درا بە لاوێکی ئێسپۆسیتۆ تاوەکوو پێگەی یاریزانەکان لەنیو یاریگا، هەروەها بەکارهێنانی ئەو یاریزانانەی کە لە باشترین ئاستی خۆیاندا نین.

لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆکی ئەنجوومەنی پیران لەبارەی راهێنەری هەڵبژاردەکەوە گوتی:

بۆچی بەڕازیل دەتوانێت راهێنەرێکی وەکوو کارلۆ ئانچیلۆتی هەبێت و ئێمە ناتوانین کەسێکی وەکوو جۆزێ مۆرینیۆمان هەبێت؟ ئەمە یاریی مەرگ و ژیان بوو، ئەگەر بدۆڕێیت دەبێت لە سەرەتاوە دەستپێبکەیتەوە.

لا روسا ئاماژەی بەوەش کرد کە پێویستە خولی نێوخۆی وڵاتەکە یانەکان ناچار بکات لە یارییەکاندا بە لایەنی کەمەوە چوار یاریزانی ئیتاڵی لەنیو یاریگا هەبێت و چەندین رێگەیە هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. لە کۆتاییشدا هۆشداریی لەبارەی تیمە لاوەکانەوەدا و دەڵێت: “لاوی ئیتاڵیی زۆر کەم لە سێریا ئەی یاریی دەکەن و خەرجی زۆری قوتابخانەکانی تۆپی پێ وایکردووە چەندین بەهرەمەندی لاو لە خولەکە دوور بکەونەوە.”

بابەتی زیاتر

Back to top button