ئینگلتەرادەنگۆکانی مێرکاتۆسعوودیەگرنگترین

چاوەڕواننەکراو؛ تێڕوانینی خولی سعوودی بۆ دەرفەتی گواستنەوەی سەڵاح ئاشکرا دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

سەرچاوەیەکی فەرمی لە خولی سعوودی تێڕوانینی خولەکە بۆ دەرفەتی گواستنەوەی فیرعەونە میسڕییەکە ئاشکرا دەکات.

محەمەد سەڵاح کە لە هاویندا دەبێت 34 ساڵ، رایگەیاند کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا لیڤەرپوول جێدەهێڵێت. ئەمەش دەبێتە کۆتایی کاروانی وەرزشییەکەی لەگەڵ رێدز کە نزیکەی نۆ ساڵ بەردەوام بوو. هەواڵەکانی ئەم دواییە سەڵاحیان بە خولی سعوودییەوە بەستووەتەوە، دوای ئەوەی لەگەڵ لیڤەرپوول رێککەوت کە بەخۆڕایی یانەکە جێبهێڵێت، ئەگەرچی گرێبەستەکەی لە هاوینی 2027 کۆتایی دێت.

سەرچاوەیەکی فەرمی خولەکە کە داوای کردووە ناوی نەهێنرێت بە پێگەی winwinـی راگەیاندووە:

سەبارەت بە خولەکە، محەمەد سەڵاح لەگەڵ ستراتیژییەتی ئەم دواییانە ناگونجێت. خولەکە ئێستا سەرنجی خستووەتەسەر گواستنەوەی یاریزانی لاو کە بەهای فرۆشتنەوەی بۆ داهاتوو هەبێت. سەرجەم مافە میدیاییەکان بۆ پێنج وەرزی داهاتوو فرۆشراون، ئەمەش واتا پێویست بە هیچ پەلەکردنێک بۆ زیادکردنی داهاتی تەلەفیزیۆن ناکات. سەرەڕای ئەوەش سەڵاح هەر ناوێکی ناوازە دەبێت کە بۆ خولەکە زیاد بکرێت.

ئێستا تۆڕی “ثمانية” تاوەکوو ساڵی 2031 خاوەندارییەتی سەرجەم مافەکانی پەخشی تەلەفیزیۆنی خولی سعوودی لە سعوودی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.
سەرەڕای گۆڕانی ستراتیژییەکە، محەمەد سەڵاح وەکوو ئامانجی سەرەکی هاوینی 2026ـی خولی سعوودی دەمێنێتەوە. ئیتیحاد هێشتا بە وێستگەی داهاتووی ئەستێرە میسڕییەکە دادەنرێت، ئەگەر بڕیار بدات بچێتە سعوودییە. لە هەمان کاتدا بەگوێرەی هەواڵەکان قادیسییە لە کێبڕکێی گواستنەوەی سەڵاح دەرچووە.

لە پێشوودا لیڤەرپوول لە هاوینی 2023 گرێبەستێکی گەورەی لە ئیتیحادەوە پێگەیشت، بەهای گرێبەستەکە نزیکەی 150 ملیۆن پاوەند بوو، بەڵام یاریزانەکە و یانەکە هەردوولا رەتیان کردەوە. ساڵی رابردووش هەواڵی هەوڵدانی هیلالیش بۆ گواستنەوەی ئەستێرەکەی رێدز هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button