ئینگلتەراگرنگترین

ڤایرۆسی فیفا گورزی گەورە لە ئارسیناڵ دەدات؛ زوبیمێندی دەبێتە دەیەمین قوربانی

گەنەرز تووش دۆخێکی کارەساتبار دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ لە بەردەم قەیرانێکی پزیشکیی قورسدایە و بەدەست زۆری پێکانی ئەستێرەکانییەوە دەناڵێت.

مارتن زوبیێمێندی، ناوەڕاستکاری ئیسپانیی یانەی ئارسیناڵ، بە فەرمی لە لیستی هەڵبژاردەکەی بۆ یاریی بەرامبەر میسر دوورخرایەوە. فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا رایگەیاند زوبیێمێندی لە ئەژنۆی راستیدا هەستی بە ئازار کردووە و بۆ دوورکەوتنەوە لە هەر مەترسییەک، دەگەڕێتەوە بۆ ژێر چاودێری پزیشکانی گەنەرز.

لیستی یاریزانە دوورخراوەکانی ئارسیناڵ بەهۆی پێکانەوە

مانگی نیسان؛ تاقیکردنەوەیەکی ئاگرین بۆ ئارتێتا

ئەم دۆخە کارەساتبارە لە کاتێکدایە کە ئارسیناڵ خشتەیەکی یەکلاکەرەوەی لەپێشە؛

  1. 4ـی نیسان رووبەڕووبوونەوەی ساوسامپتن لە جامی یەکێتیی ئینگلتەرا.

  2. 7ـی نیسان گەشتکردن بۆ لیسبۆن بۆ یاریی چوونی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر سپۆرتینگ.

  3. 19ـی نیسان یاریی لووتکەی پرێمەرلیگ بەرامبەر مانچێستەر سیتی، کە رەنگە ناسنامەی پاڵەوانی ئەم وەرزە دیاریبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button