ئیسپانیاگرنگترین

ڤایرۆسی فیفا گەیشتە هەڵبژاردەی ئیسپانیاش

Yariga App

یاریگا –

یارییە دۆستانەکانی هەڵبژاردەکانی تۆپی پێ دەستیپێکردووە و یانە گەورەکانی ئەوروپا دەستیان لەسەر دڵیانە.

هەر لە بەڕێوەچوونی یەکەمین یارییەکانی هەفتەی یەکەمی فیفا پێکانی چەندین ئەستێرە راگەیەندرا. لە بەرازیل رافینیا، لە ئینگلتەرا بەکۆمەڵ پێکران راگەیەندرا. لەوانە؛ دێکلان رایس، بوکایۆ ساکا، نۆنی ماندوێکی و جۆن ستۆنز کە ئەمانە بۆ یاریی داهاتوویان بەرامبەر ژاپۆن دوورخراونەتەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاش، مارتن زوبیمێندی دووچاری پێکان بووە. ئەوەش دوای بردنەوەکەی هەینی رابردوویان 3-0 بەرامبەر سربیا کە تێیدا زوبیمێندی لە خولەکی 77 چووە یارییەکەوە.

پێکانی ناوەراستکارەکەی ئارسیناڵ لە ئەژنۆی راستیدایە و ئەوەش گورزێکی کاریگەر دەبێت بۆ تۆپچیەکان لەم کاتەی وەرزەکەدا کە لەسەر نازناوە گەورەکان دەجەنگن. ئێستا ناوبراو گەراوەتەوە بۆ لەندەن بۆ هەڵسەنگاندنی وردتر.

هەر بەهۆی پێکانەکەیەوە، زوبیمێندی کامپی هەڵبژاردەی ئیسپانیای جێهێشتووە، بەوەش بۆ یاریی داهاتوویان بەرامبەر میسڕ بەشداریی ناکات.

پشکنینە پزیشکیەکان ماوە بەفەرمی ماوەی دوورکەوتنەوەی مارتن لە یاریکردن دەربخەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button