
یاریگا –
لەم دواییانەدا دهنگۆی داواكاری رۆیشتنی براهیم دیاز، ئەستێرەی ریال مەدرید بڵاوکرانەوە، کە بانگەشەی ئەوەیان دەکرد ناوبراو داوای ڕۆیشتنی کردووە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا، بە مەبەستی بەدەستهێنانی خولەکی زیاتری یاریکردن.
راپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە یاریزانە 26 ساڵانەکە، چیتر بە رۆڵی خۆی وەک یاریزانێکی یەدەگی کاریگەر رازی نییە، چونکە هەوڵ دەدات بە بەردەوامی بەشداری بکات بۆ پاراستنی ئاستی و بەهێزکردنی پێگەی لە ناو هەڵبژاردەی مەغریبدا.
Brahim Díaz solo piensa en el Real Madrid. A pesar de los últimos rumores, no tiene intención de marcharse del conjunto blanco. Está feliz en la capital y tiene contrato.
Arbeloa y el club confían en él. Es una pieza importante en el vestuario.@RMadridistaReal pic.twitter.com/KzyAMXnuEQ
— Álvaro Esteban (@alvaro_esteban6) March 29, 2026
باس لهوهدهكرا کارگێڕیی ریال مەدرید، سەرەڕای نرخاندنی پیشەگەریی دیاز، لهوانهیه دەرگا بە رووی رۆیشتنیدا بکاتەوە لە ئەگەری گەیشتنی ئۆفەرێکی گونجاو، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی یانەکە بۆ بەدەستهێنانی هاوسەنگیی دارایی و دابینکردنی بودجە بۆ گرێبەستەکانی داهاتوو، یانە شاهانەییەکە رازی نابێت بە فرۆشتنی یاریزانەکە بە کەمتر لە 40 بۆ 45 ملیۆن یۆرۆ، ئەمەش بە نرخێکی دادپەروەرانە دادەنرێت بۆ تواناکانی و لێهاتوویی یاریزانهكه.
رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئالڤارۆ ئێستیبان ئەم هەواڵانەی رەتکردەوە و ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕێگەی هەژماری خۆی لە X رایگهیاند:
“براهیم دیاز تەنیا بیر لە ریال مەدرید دەکاتەوە، سەرەڕای دەنگۆکانی ئەم دواییە، ئەو هیچ مەبەستێکی نییە بۆ جێهێشتنی تیپەکە، چونکە لە پایتەخت دڵخۆشە و گرێبەستی لەگەڵ یانەکەدا هەیە.”
ئاماژەی بەوەشکرد:
“دیاز جێگەی متمانەی یاهێنەر ئالڤارۆ ئاربێلوا و کارگێڕیی یانەکەیە، بە ڕەگەزێکی گرنگ لە ناو ژووری گۆڕینی تیپەکەدا دادەنرێت.”
دیاز تاوهكو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید هەیە، لە کاتێکدا ناوی بە چەند یانەیەکی ئەورووپاییەوە بەستراوەتەوە، کە دیارترینیان تۆتنهام و بۆروسیا دۆرتموند و ئارسیناڵن.
یاریزانەکە لەم وەرزەدا لە 31 یاریدا لەگەڵ ریال مەدرید لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا بەشداریی کردووە، کە لە 9 یاری بە شێوەی سەرەکی بهشداریكردووه و گۆڵێک و ٦شهس ئەسیستی ههیه.



