ئینگلتەراراپۆرتی تایبەتگرنگترین

یاریگایەک لە دار و درێسێک لە قاوە؛ سەوزترین یانەی جیهان بناسە

Yariga App

یاریگا –

فۆرێست گرنگ رۆڤەرز یانەیەکە کە یاریگای تۆپی پێی کردووە بە نموونەی پاراستنی زەوی و پڕۆژەی گەورەتریشی هەیە.

لە کاتێکدا زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا تازە دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ژینگەیی، یانەیەکی بچووکی ئینگلیزی کە لە ناشناڵ لیگ (ئاستی پێنجەمی ئینگلتەرا) یاریی دەکات، بە ناوی فۆرێست گرین رۆڤەرز توانیویەتی ببێتە پێشەنگی جیهان و نازناوی ‘سەوزترین یانەی سەر زەوی’ لەلایەن فیفا و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەدەست بهێنێت.

ئەم یانەیە تەنیا وەرزش ناکات، بەڵکوو وەکوو رێکخراوێکی ژینگەیی کار دەکات. لەژێر سەرپەرشتی دەیڵ ڤینسی خاوەنیدا، فۆرێست گرین بووە یەکەم یانەی جیهان کە بگاتە ئاستی Net Zero Carbon، ئەمەش بەو مانایەی کە هەموو چالاکییەکانی یانەکە هیچ زیانێکی کاربۆنی بۆ بەرگەهەوای زەوی نییە.

یاریگای یانەکە کە بە The New Lawn ناسراوە، چەندین تەکنەلۆژیای ناوازەی تێدایە:

◉ ئاودانی زیرەک: یانەکە تەواوی چیمەنی یاریگاکاەی بە ئاوی بارانی کۆکراوە ئاو دەدات، ئەمەش وایکردووە بەکارهێنانی ئاوی پاکی شار بگەیەنێتە سفر.
◉ چیمەنی ئۆرگانی: بە پێچەوانەی یانەکانی دیکە، فۆرێست گرین هیچ جۆرە دەرمانێکی کیمیایی یان قڕکەر بەکارناهێنن، تەنانەت ئامێری بڕینەوەی چیمەنی یاریگاکەش رۆبۆتێکی زیرەکە کە بە وزەی خۆر کار دەکات.
◉ پانێڵی خۆر: %25ـی کارەبای یاریگاکە لە رێگەی پانێڵە جێگیرکراوەکانی سەر بنمیچی یاریگاکە دابین دەکرێت.

یاریگای The New Lawn

یەکێک لە بوێرترین بڕیارەکانی یانەکە قەدەخەکردنی فرۆشتنی گۆشت و بەرهەمە شیرەمەنییەکان بوو لەنێو یاریگادا، ئێستا هەموو یاریزانەکان و هاندەران تەنیا خواردنی رووەکی دەخۆن. ئەم هەنگاوە بۆ کەمکردنەوەی ئەو زیانە گەورەیەی پیشەسازی ئاژەڵداری بە ژینگەی دەگەیەنێت.

داهێنانەکانی ئەم یانەیە بەوەندە ناوەستێت؛ درێسی یارزانەکانیان لە پاشماوە قاوە و پلاستیکی ریسایکلکراو دروست دەکرێت. ئەم درێسانە نەوەک تەنیا کێشیان سووکە و بۆ یاریکردن گونجاون، بەڵکوو لە رووی ژینگەییشەوە هیچ پاشماوەیەکی زیانبەخش جێناهێڵن.

درێسی یەکەم و دووەمی یانەکە

یانەکە ئێستا خەریکی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ‘ئیکۆ پارک’ـە، کە بڕیارە ببێتە یەکەم یاریگای تۆپی پێ لە جیهاندا کە بە تەواوی لە دار دروست بکرێت. دار وەکوو کەرەستەیەکی بیناسازی سروشتیی کاربۆن لەنێو خۆیدا دەپارێزێت و هاوشێوەی چیمەنتۆ و ئاسن نابێتە هۆی گەرمبوونی زەوی.

فۆرێست گرین رۆڤەرز سەلماندی کە قەبارەی یانە بە بوودجە و ناوبانگ نییە، بەڵکوو بەو کاریگەرییە ئەرێنییەیە کە لەسەر جیهان جێی دە‌هێڵێت. ئەوان ئێستا بوونەتە ئیلهامبەخش بۆ یانە گەورەکانی وەکوو مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول تاوەکوو چاو لە هەنگاوە سەوزەکانیان بکەن.

پڕۆژەی ئیکۆ پاڕک
پڕۆژەی ئیکۆ پاڕک
پڕۆژەی ئیکۆ پاڕک
Back to top button