ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید یاریگای بێرنابیۆ لە تۆپی پێوە بۆ گۆڕەپانی تێنس دەگۆڕێت

فلۆرێنتینۆ پێرێز دەیەوێت بێرنابیۆ بکاتە ناوەندێکی جیهانی بۆ هەموو جۆرە چالاکییەک

Yariga App

یاریگا –

یاریگای بێرنابیۆ جارێکی دیکە جیهان سەرسام دەکات، ئەم جارە نەک بەهۆی نمایشە سەرنجڕاکێشەکانی یاریزانانی ریال مەدرید، بەڵکوو بەهۆی گۆڕینی ناسنامەی یاریگاکە لە تۆپی پی پێوە بۆ گۆڕەپانێکی گەورەی یاریی تێنس.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، بێرنابیۆ دەبێتە یاریگای تێنس و میوانداری ئەستێرە گەورەکانی یارییەکە دەکات لە پاڵەوانێتی ‘کراوەی مەدرید’.

بەگوێرەی زانیاریی تۆڕە ئەمریکییەکە کە لە زاری سەرچاوەیەکی نێو یانەی ریال مەدریدەوە دەستیکەوتووە، لە یارییەکانی پاڵەوانێتی ‘کراوەی مەدرید’ یاریگای بێرنابیۆ وەکوو شوێنی مەشقکردنی یاریزانەکان بەکاردەهێندرێت.

چۆن کارێکی لەو شێوەیە دەکرێت؟

ئەم وەرچەرخانە مێژووییە بەهۆی ئەو نۆژەنکردنەوە گەورەیە دەکرێت کە تێکچووەکەی گەیشتە یەک ملیار دۆلار و یاریگاکە بووە خاوەنی چیمەنێکی جووڵاو. چیمەنی یاریگاکە دەکرێت بە شەش پارچەی گەورە و لەناو حەوزێکی تایبەت لە ژێرزەوی کۆبکرێتەوە. بەوەش دەکرێت لەسەر زەویی یاریگاکە، گۆڕەپانێکی تێنس لە جۆری ‘گڵ – Clay’ دروستبکرێت. بڕیارە لە نێوان 23 بۆ 30ـی نیسانی ساڵی 2026، یاریزانە ناودارەکانی تێنس لەسەر ئاستی جیهان، بێرنابیۆ وەکوو بنکەیەکی مەشق و ڕاهێنان بەکاربهێنن، ئەو بەروارەش بۆ یانەکە کاتێکی گونجاوە، چونکە لەو ماوەیەدا، مێرێنگی سێ یاری لەسەریەک لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەکانی ریال بێتیس، ئیسپانیۆل و بارسێلۆنا دەکات، تەنانەت ئەگەر یانەکە بگاتە نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگیش، یاری یەکەم لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێت دەبێت، بۆیە هیچ کێشەیەک بۆ تیپەکە دروستناکات.


خەونی پێرێز و نادال

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید، ساڵانێکی زۆرە خەونی بەوە دەبینێت یارییەکی مێژوویی تێنس لە نێوان رافایێل نادال (کە هاندەری سەرسەختی ریال مەدریدە) و رۆجێرر فێدرێر لە بێرنابیۆ رێکبخات. نادال خۆی چەندین جار ئاماژەی بەوە کردووە ئارەزوو دەکات لە داهاتوودا ببێتە سەرۆکی ریال مەدرید، هەروەها کارلۆس ئالکاراز، کە ئێستا کەسی یەکەمی تێنسە لەسەر ئاستی جیهان، ئەویش هاندەرێکی سەرسەختی یانەکەیە.

ئامانجە گەورەکە؛ داهاتی ملیار دۆلاری

ئەم هەنگاوە بەشێکە لە پلانی لۆس بلانکۆس بۆ ئەوەی بێرنابیۆ بکاتە ناوەندێکی جیهانی بۆ هەموو جۆرە چالاکییەک، نەک تەنها تۆپی پێ، بەڵکوو دەیەوێت بێرنابیۆ ببێتە سەرچاوەیەکی گەورەی داهات لە سەرجەم کاتەکانی ساڵ، لەدوای میوانداریکردنی یارییەکانی تۆپی پێی ئەمریکی NFL و کۆنسێرتە جیهانییەکان، بۆ گۆرانیبێژی وەکوو تەیلۆر سویفت، ئێستا تێنسیش دەبێتە سەرچاوەیەکی دیکە، تاوەکوو داهاتی ساڵانەی یانەکە 1.2 ملیار دۆلار تێببپەڕێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button