کاراگەر: تەنها یەک یاریزان لە پێش سەڵاحە

جیمی کاراگەر پێی وایە محەمەد سەڵاح دووهەم باشترین یاریزانی مێژووی پریمەرلیگە لە ریزبەندی ئەو یاریزانانەی خەڵکی ناوخۆی وڵاتەکە نین.
جەیمی کاراگەر جەخت لەوە دەکاتەوە کە تەنها یەک یاریزان لە پێش محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی لیڤەرپوولەوەیە لە لیستی باشترین یاریزانە بیانییەکانی خولی نایابی ئینگلیزی (پریمەرلیگ).
شەوی چوارشەممە، سەڵاح و لیڤەرپوول ڕایانگەیاند کە ناوبراو لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەکە جێدەهێڵێت.
کاراگەر، بەرگریکاری پێشووی ‘ڕێدز’، لە وتارەکەیدا بۆ ڕۆژنامەی تەلەگراف نووسیویەتی: “لە نێو ئەستێرە هێرشبەرە بیانییەکاندا کە لە ئینگلتەرا درەوشاونەتەوە، تەنها تیێری هێنری لە ڕووی ئامار و بەردەوامییەوە پێش سەڵاح دەکەوێت.”
هەروەها دەڵێت: “لە کاتێکدا زۆر کەس ڕەنگە باس لە ئاستبەرزیی یاریزانانی وەک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئیدین هازارد، جیانفرانکۆ زۆلا، دێنیس بێرگکامپ یان ئیریک کانتۆنا بکەن، بەڵام هیچ کامیان نەیانتوانیوە بە شێوەیەکی بەردەوام و وەرز لە دوای وەرز، ئاماری ترسناکی وەکو ئەم یاریزانە میسرییە تۆمار بکەن.”
“ماوەی یاریکردنی ڕۆناڵدۆ لە مانچستەر یونایتد، هەم لە سەرەتادا و هەم لە کاتی گەڕانەوەیشیدا، نەکەوتبووە ئەو ساڵانەی کە لە لوتکەی ئاستیدا بوو وەک ئەوەی لە ڕیاڵ مەدرید بینیمان”.
“ئەگەر تەنها بەپێی ئاست و کاریگەری لە پریمەرلیگدا بڕیار بدەین، سەڵاح پێشی دەکەوێت. لە پێکهاتەی نموونەیی مێژوویی پریمەرلیگدا، سەڵاح بژاردەیەکی مسۆگەرە لە سێقۆڵی هێڵی پێشەوە، شانبەشانی هێنری و ڕۆناڵدۆ.”
فیرعەونە مسڕییەکە لە 2017 ـەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کردووە و لەوکاتەوە خاوەنی 191 گۆڵ، 93 ئەسیست و 323 یارییە تەنها لە پریمەرلیگ.
لەم وەرزەدا سەرەڕای دابەزینی ئاستی بەڵام خاوەنی پێنج گۆڵ و شەش ئەسیستە.



