ئیسپانیاگرنگترین

ئالڤارۆ ئاربێلوا: پێویستە جێگایەک بۆ بێلینگهام بدۆزمەوە

بێلینگهام کێشەی بۆ ئاربێلوا دروستکردووە

Yariga App

یاریگا –

گەڕانەوەی جود بێلینگهام و کیلیان ئێمباپێ سەرئێشەی بۆ پێکهاتەکەی ئالڤارۆ ئاربێلوا دروستکردووە و راهێنەرەکە بیر لە دۆزینەوەیەکی پێگەیەکی گونجاو بۆ یاریزانەکە دەکاتەوە.

شەوی رابردوو ریال مەدرید دێربیی مەدریدی لە ئاتلێتیکۆ مەدرید بردەوە و لەو یارییەدا بێلینگهام و ئێمباپێ لەدوای ماوەیەکی زۆر دابڕان گەڕانەوە پێکهاتەی یانەکە.

جود بێلینگهام بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە، ئاربێلوا دانی بەوە دانا گەڕانەوەی بێلینگهام دیاریکردنی پێکهاتەی سەرەکی قورس دەکات و دەبێت پێگەیەکی بۆ بدۆزێتەوە کە تێیدا باشترین ئاست پێشکەشدەکات.

گونجاندنی جود بێلینگهام و کیلیان ئێمباپێ بەیەکەوە قورسە؟

ئامانجم ئەوەیە کاتێک پێکهاتەی سەرەکی هەڵدەبژێرم هەست بە نادادپەروەری بکەم، ئەوکاتە تێدەگەم پێکهاتەیەکی بەهێزم هەیە.

رۆڵی بێلینگهام چییە؟

لە یارییەکانی داهاتوو دەیبینین، کێشەکە ئەوەیە ئەو لە هەموو شتێکدا نایابە، بۆیە پێویستە خۆت یەکلایی بکەیتەوە بە چ شێوازێک بەکاریدەهێنیت.

بابەتی زیاتر

Back to top button