
یاریگا –
دەیڤد رایا، گۆڵپارێزی ئارسیناڵ، ئاشکرای دەکات، پێش ئەوەی واژۆ لەسەر گواستنەوەی بۆ یانە لەندەنییەکە بکات، لە لێواری پەیوەندیکردن بوو بە بایرن میونشن.
رایا لە ساڵی 2022 بە خواستن لە یانەی برێنتفۆردەوە پەیوەندی بە ئارسیناڵ کرد، دواتر گەنەرز بە 31 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی کردە هەمیشەیی. رایا ئاشکرای دەکات بەر لەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسیناڵ واژۆ بکات، گفتوگۆکانی لەگەڵ بایرن میونشن پێشکەوتنی بەرچاویان بەخۆوە بینیبوو، بەڵام لە دوایین ساتدا تۆپهاوژەکانی لەندەن گرێبەستیان پێشکەشکرد و بۆچوونی گۆڵپارێزە ئیسپانییەکەیان گۆڕیوە.

ویستم هەنگاوێکی گەورە لە ژیانی پیشەگەریم بنێم، پێم وابوو ئارسیناڵ باشترین یانەیە بۆ ئەو هەنگاوە. یانەکە پڕە لە یاریزانی لاو، پێم وایە باشترین بژاردەم هەڵبژاردووە.
خەریک بوو پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکەم، بەڵام خۆشبەخاتەنە ئەوە رووینەداوە و پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە کرد. ئەو یانەیەش بایرن میونشن بوو.
رایا لە سەرەتای پەیوەندیکردنی بە ئارسیناڵەوە ئاستێکی ناوازەی لە رووی تاکەکەسییەوە پێشانداوە، ئەم وەرزە چاوی لە بردنەوەی یەکەم نازناوی پرێمەرلیگە.
گۆڵپارێزە 30 ساڵانییەکە، تاوەکوو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 136 یاریی لەگەڵ گەنەرز کردووە، لەو ژمارە یارییە 106 گۆڵی لێ کراوە، لە 60 یارییشدا توانیویەتی تۆڕی گۆڵی یانەکەی بە خاوێنی رابگرێت و کلین شیت بکات.



