
یاریگا –
بەهۆی درۆ فێرناندێزەوە پاریس سان جێرمان رووبەڕووی کێشەیەکی گەورە دەبێتەوە و یاریزانانی ئەکادیمیای یانەکە نیگەرانن.
رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، یاریزانانی ئەکادیمیای پاریس سانجێرمان پێیان وایە گرنگی زۆر بە درۆ دەدەرێت و لەبەر ئەو تەواوی یاریزانەکانی دیکەی ئەکادیمیاکە پەراوێزخراون.
😳 Dro ya crea problemas en el PSG
💣 Revuelta en el fútbol base parisino
✍️ L. Miguelsanzhttps://t.co/e1H43MZ5QR
— Diario SPORT (@sport) March 18, 2026
درۆ لە مانگی یەکی ئەمساڵ بارسێلۆنای بەجێهێشت و پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە کرد، لە لیگ وەن لە سێ یاریی بە سەرەکی بەشداری کردووە و لە چامپیۆنزلیگیش کەم یاریی کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، چەندین یاریزانی بەهرەمەندی ئەکادیمیا زۆر نیگەرانن، لەوانە؛ سامبا کۆڵیباڵی، مارتن جەیمس و ئیبراهیم مبپێی بڕیاریانداوە یانەکە بەجێبهێڵن و نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان رەتکردووەتەوە.
دەشڵێت، یاریزانانی ئەکادیمیای یانەکە تێناگەن لەبەرچی هەموویان لەبەر درۆ پشگوێخراون و پێیان وایە لویس ئینریکێ و ستافی راهێنەران بڕوایان بە تواناکانیان نییە.
سەرچاوەکە ئەوەشی روونکردووەتەوە، درۆ لای لویس ئینریکی یاریزانێکی گرنگە و لە یارییەکانی لیگ وەن رۆڵی زۆر گەورەی پێدەدرێت.



