ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

پێش یارییەکەی ریال مەدرید؛ پێپ گواردیۆلا بڕیارێکی سەیر دەدات

پێشتریش هەمان کاری کردووە

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی بەر لە یاریی گەڕانەوە بەرامبەر ریال مەدرید رۆژێک پشووی بە یاریزانەکانی یانەکەی دەدات و مەشقەکانی هەڵوەشاندەوە.

وا بڕیارە رۆژی سێشەممە، لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و ریال مەدرید لە یاریگای ئیتیحاد رووبەڕووی یەکتر بببنەوە. لە یاریی یەکەمدا مێرەنگی بە هاتریکی فێدریکۆ ڤاڵڤێردی 3-0 لە کوڕانی گواردیۆلای بردەوە.

رادیۆی کادینا سێر بڵاویکردووەتەوە، بە بڕیارێکی تاکتیکی، گواردیۆلا مەشق و ئامادەکارییەکانی یانەکەی هەڵوەشاندەوە و ئەمڕۆی کردووەتەوە پشوو.

ئەمە جاری یەکەم نییە گواردیۆلا بڕیاری لەو شێوەیە دەدات و هەر لەم وەرزە بەرامبەر بۆرووسیا دۆرتمۆند هەمان پلانی پەیڕەوکرد و 4-1 یارییەکەی لە یانە ئەڵمانییەکە بردەوە، بۆیە چاوی لەوەیە هەمان ئەنجام دووبارە بکاتەوە و بە پێدانی کات و پشووی زیاتر بە یاریزانەکان ریمۆنتادا بەرامبەر ریال مەدرید بکەن.

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکەی وێستهام، پێپ رایگەیاند هەرچەندە ئەرکمان قورسە بەڵام پێویستە هەموو هەوڵێک بدەین تاوەکوو بەرامبەر ریال مەدرید بگەڕێینەوە.

دەبێت هەوڵبدەین، چیمان هەیە لەدەستیبدەین؟ کەس گرەو لەسەر ئەوە دەکات بتوانین بەرامبەر ریال مەدرید بگەڕێینەوە کەس نایکات، ئەستەمە. مەدرید کە 15 چامپیۆنزلیگی هەیە کاتێک لە قۆناخی کرانەدەرەوە 3-0 دۆڕابێت هەرگیز نەیتوانیوە بگەڕێتەوە، بۆیە بێگومان ئەنجامێکی قورسە.

بابەتی زیاتر

Back to top button