جیهانگرنگترین

هۆکاری پشت رەتکردنەوەی بێرنابیۆ بۆ فینالیزیما ئاشکرا دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

دوای چەندین رۆژ لە گفتوگۆ لەنێوان فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، یوێفا و کۆنمیبۆل لە کۆتاییدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی فینالیزیما درا.

بۆ چەندین مانگ ئەرجەنتین بەردەوام ویستی یارینەکردنی یارییەکەی زیادی دەکرد، لە سەرووی هەمووشیانەوە گومان لە لیۆنێل سکالۆنیی راهێنەرەوە سەری هەڵدا، کە بە گوێرەی هەواڵەکان گومانی لە یاریکردن بەرامبەر رکابەرێکی بەهێز هەبووە، پێش سێ مانگ بەر لە جامی جیهانی.

هۆکارەکەی ئاشکرا دەکرێت؛ کێ ویستی فینالیزما هەڵبوەشێنێتەوە؟


بەڵام بەگوێرەی ئاس، هۆکارە راستەقینەکە مشتومڕی زیاتری لەسەرە و پەیوەندی بە گەندەڵییە گەورەکەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتینەوە هەیە.

کلاودیۆ تاپیا، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین لە وڵاتەکەیدا بە تۆمەتی خۆدزینەوەی لە باج لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت، کە بەپێی سەرچاوەکان بڕەکەی 11 ملیۆن یۆرۆیە. بەهۆی ئەو کەیسەوە تاپیا ناتوانێت بەبێ مۆڵەتی تایبەتی دادگا ناتوانێت ئەرجەنتین جێبهێڵێت.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە دەسەڵاتدارانی ئیسپانیاش چاودێری دۆخەکە دەکەن و گومان لە کۆمپانیای رووکەشی بۆ گواستنەوەی پارە دەکەن، لە کاتێکدا لە ئەمریکا هەندێک لە سپۆنسەرەکان سکاڵایان سەبارەت بە کردە داراییەکان بەرزکردووەتەوە.

ریال مەدرید چارەسەرێکی بەپەلەی پێشنیاز کرد، بێرنابیۆ کە یاریگایەکی نایابی پێنج ئەستێرەییە و کۆمەڵگەیەکی گەورەی ئەرجەنتینییەکانیش لە مەدرید هەیە، هەروەها بڕیاردرابوو داهاتی بلیتەکان لەنێوان هەردوو فیدراسیۆنەکە بە یەکسانی دابەش بکرێت.

کلاودیۆ تاپیا – سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین

سەرەڕای ئەمانەش پارێزەرەکانی تاپیا ئاگاداریان کردەوە کە تەنانەت ئەگەر مۆڵەتی دادگای ئەرجەنتینیشی بۆ گەشتکردن هەبێت، دەسەڵاتدارانی ئیسپانی هەر لە گەیشتنی دەتوانن دەستبەسەری بکەن.

مەترسیی گەندەڵییەکی نێودەوڵەتی کە بە گەورەتر لە کەیسی گەندەڵییەکەی فیفا لە 2015 وەسف دەکرێت، وای لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین کرد خۆیان لە مەدرید بەدوور بگرن. شارەکانی دیکەی وەکوو رۆما یان لیسبۆن بە بژاردەی سەلامەتتر دادەنران.

بەگوێرە سەرچاوەکە ئەو ترسە لە کۆتاییدا فینالیزیمای کوشت و کۆتایی بە گفتوگۆکان گێبا لەنێوان دەسەڵاتدارانی تۆپی پێ لەلایەک و سەرۆکی فیدراسیۆنێک کە لەژێر فشاری یاساییە لەلایەکی دیکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button