جیهانگرنگترین

هۆکارەکەی ئاشکرا دەکرێت؛ کێ ویستی فینالیزما هەڵبوەشێنێتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

دوێنێ 15ـی ئازار یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا یوێفا بەفەرمی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی فینالیزیمای نێوان ئیسپانیا و ئەرجەنتینی دەرکرد.

فەرمی؛ بڕیاری كۆتایی لەسەر فیناڵیزما درا


بەگوێرەی ئاس، سەرجەم ئەو پێشنیازانەی بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانی و یوێفا پێشکەشی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین کران، رەتکرانەوە. دوو تیم ناتوانن یارییەک بکەن ئەگەر یەکێکیان نەیەوێت، لە فینالیزیماش ئەوە روویدا.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین نەیویست یاریی بکات، هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یوێفا هیچ بژاردەیەکی دیکەیان نەبوو جگە لە قبووڵکردنی هەڵوەشاندنەوەی ئەو یارییەی کە دەبوو بڕیار لەسەر باشترین تیمی نێوان پاڵەوانی ئێستای جیهان و پاڵەوانی ئەوروپا بدات.

کاریگەری ناکۆکییە چەکدارییەکان لەسەر دەوحە وایکرد یاریکردن لەوێ ئەستەم بێت. دوای ئەوەش لایەنێک کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و یوێفا بوون هێشتا دەیانویست یارییەکە بکرێت، بەڵام لایەنەکەی دیکە نەیدەویست. ئیسپانیا ویستی یاریی بکات بکات، بەڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین نەیویست. بابەتەکە پەیوەندی بە یاریزانەکانەوە نەبوو، بەڵکوو بەرپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین بوون، کە بەردەوام هەموو چارەسەرە پێشنیازکراوەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و یوێفایان رەتکردەوە.

چەندین پێشنیازی جیاواز هەبوون، بەڵام ئەرجەنتین نەیویست یاریی بکات، ئەم بڕیارە تەنانەت دژی بۆچوونی هەندێک لە یاریزانە ئەرجەنتینییەکانیش بوو، کە ئەو دەرفەتەیان دەویست یاریی بۆ نازناوێکی دیکە بکەن. یاریزانەکانی وەکوو لیۆنێل مێسی و چەند هاوتیمێکی دیکەی ئەو یارییەیان بەلاوە گرنگ بوو.

سەرجەم بیرۆکە پێشنیازکراوەکان لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین و یوێفا لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین رەتکرانەوە. تەنیا بژاردە کە بەخێرایی بیریان لێکردەوە یاریکردن بوو لە یاریگای بێرنابیۆ بەڵام تەنانەت دواتر ئەوەش رەتکرایەوە.

ریال مەدرید رەزامەندی بۆ میواندارییکردنی یارییەکە دەربڕیبوو، پلانەکەش ئەوە بوو داهاتی بلیتەکان بە یەکسانی لەنێوان دوو فیدراسیۆنەکە دابەش بکرێت. سەرەڕای ئەوەش بەگوێرەی سەرچاوەکان ئەمە هێستا بەس نەبووە بۆ رازیکردنی کلاودیۆ تاپیا، کە هەرگیز نیازی راستەقینەی بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک نیشان نەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button