ئیسپانیاگرنگترین

گاڤی: هانزی فلیک وەک باوک وایە بۆم

Yariga App

یاریگا –

دوای ماوەیەکی زۆر لە دوورکەوتنەوە بەهۆی پێکانەوە جارێکیتر گاڤی گەڕایەوە بۆ یاریکردن و ئەمشەو بەرامبەر سێڤییا وەک یەدەک بەشداریپێکرا.

گاڤی کە زیاتر لە 7 مانگە بەهۆی پێکانێکی سەخت لە ئەژنۆی دوورکەوتەوە، لە خولەکی 82 لە جێگەی رافینیا چووە یارییەکەوە لە بردنەوە گەورەکەیان 5-2 بەرامبەر سێڤیا لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی 28ی خولی ئیسپانی.

ئەستێرەکەی هێڵی ناوەڕاستی بارسا ستایشی پشتگیری و هاندانەکانی هانزی فلیکی راهێنەری کرد لەو ماوەیەی کە لە پێکاندابووە و دوای یارییەکە وتی

هانزی فلیک وەک باوک وایە بۆ. من سوپاسی و ستایشی دەکەم. پێی وتم: ببە ئەو گاڤیەی کە هەروا بوویتە. برۆرە یارییەکە و ئەو رکابەرایەتیە بکە کە هەمیشە دەیکەیت. هەرکاتێ پێکانم هەبووبێ هەمووشتێکی بۆ کردووم. منیش هیوادارم بۆ چەندین ساڵی دیکە لەگەڵماندا بمێنێتەوە.

بارسا بەو بردنەوەیە کۆی خاڵەکانی گەیاندە 70 و لە نزکیتر رکابەری کە ریال مەدریدە دوورکەوتەوە بە جیاوازیی 4 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button