ئه‌وروپاگرنگترین

رۆنالدینیۆ ویستی دەرگاکەم بشکێنێت؛ ماکسی لۆپێز چیرۆکێکی سەردەمی بارسێلۆنا دەگێڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ماکسی لۆپێز پێکەنیناویترین چیرۆکی خۆی لەگەڵ رۆنالدینیۆ لە سەردەمی پێکەوەبوونیان لە بارسێلۆنا دەگێڕێتەوە.

ماکسی لۆپێز لە تەمەنی 20 ساڵی پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، چووە ژوورێکی خۆگۆڕینەوە کە پڕبوو لە ئەستێرەی وەکوو رۆناڵدینیۆ. یاریزانە ئەرجەنتینییەکە دەڵێت ئەو ئەستێرانە ئەوانە بوون کە زۆرترین پێشوازیان لێکرد. بەتایبەت باسی ئەو شەوانەی کرد لەنێو بارسێلۆنا لەگەڵ گروپە بەڕازیلییەکە بەسەری بردوون.

هێرشبرەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لە پڕۆگرامێکی ئەرجەنتینی باسی چیرۆکەکەی کرد:

رۆناڵدینیۆ هەمیشە بابەتێکی بۆ کات بەسەربردن دروست دەکرد، کەسێکی ناوازە بوو. ئەوەی بەدڵم بوو ئەوە بوو کاتێک هاتمە بارسێلۆنا یەکسەر گرنگی پێدام و منیشی خستە گروپەکەوە، چونکە منیان لە تەنیشت ئەو دانا. ئەوە باشترین شت بوو کە بەسەرم بێت، من تەمەنم 20 ساڵ بوو. چەندەها ساتی نایابمان بەیەکەوە بەسەر برد، لەنێو یاریگا و دەرەوەی یاریگاش.

ماکسی لۆپێز روونی کردەوە دوای پەیوەندیکردنی بە بارسێلۆنا، بەزۆری کاتی لەگەڵ بەڕازیلییەکان بەسەر دەبرد:

سەرەتا بە بێدەنگی لە ماڵەوە مامەوە، بەڵام پەیوەندییەکی زۆر باشمان لە ژووری خۆگۆڕین هەبوو. لەگەڵ بەڕازیلییەکان دەستم بە چوونەدەرەوە کرد، لەگەڵ کێ دیکە بم؟ رۆناڵدینیۆ، دێکۆ، تیاگۆ مۆتا…لەگەڵ ئەوان هەستم بە باشی دەکرد، بەڵام هەندێکجار شەوان نەدەچووم. جارێک، دوو جار، سێ جار…پاشان رۆژێک لە ژووری خۆگۆڕین پێی گوتم: لەمشەو بەدواوە من دێم هەڵت دەگرم و دەڕۆین بەیەکەوە نان دەخۆین.

لۆپێز گوتی لەو کاتەدا ئەو لاوترین یاریزانی گروپەکە بوو و خۆشەویستێکیشی هەبوو:

زەنگی دەرگاکە لێیدا و بە خۆشەویستەکەم گوت: ژمارە 10ـیە، ناتوانم بڵێم نا. یەکەم شەوی لەگەڵی رۆیشتم، هەمووشتێک باش بوو. رۆژی دواتر هەمان شت روویدا، جارێکی دیکە زەنگی دەرگاکە لێیدایەوە، سەیری کردم و گوتی: دیسان دەڕۆیت؟ گوتم: چۆن دەتوانم پێی بڵێم نا؟ بۆیە دیسان رۆیشتم. زۆر درەنگ گەڕاینەوە و رۆژی دواتر دیسان هاتەوە.

لە شەوی سێیەمدا لۆپێز بڕیاریدا دەرگاکە نەکاتەوە:

نەمکردەوە و نازانم چۆن وایکرد، بەڵام هاتە سەرەوە و لە دەرگای پێشەوەی هەڵدەدا. هێشتا نازانم چۆن هاتە نێو باڵەخانەکەوە.
خۆشەویستەکەم پێی گوتم: دەبێت بڕیارێک بدەیت. گوتم: راست دەکەیت. بلیتێکی رۆیشتنم بۆ کڕی چونکە ئەمە بۆ هەمووان شتێکی ژیرانە بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button