فۆرمولا وەنگرنگترین

فۆرمولا وەن؛ کیمی ئانتۆنێلی بووە براوەی خەڵاتی گەورەی چین

کیمی یەکەمجارە دەبێتە براوەی خەڵاتێکی گەورە

Yariga App

یاریگا –

کیمی ئانتۆنێلی، شۆفێری تیمی مێرسێدێس، بووە براوەی خەڵاتی گەورەی چین و یەکەمجارە خەڵاتێکی گەورەی فۆرمولا وەن بەدەستدەهێنێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 15ـی ئازاری 2026 خەڵاتی گەورەی چین بەڕێوەچوو، کیمی ئانتۆنێلی، شۆفێری تیمی مێرسێدێس پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و بووە براوەی دووەم پێشبڕکێی گەورەی ئەمساڵ.

هاوکات جۆرج رەسڵ، شۆفری تیمی مێرسێدێس پلەی دووەمی بەدەستهێنا، کە ئەو شۆفێرە لە یەکەم پێشبڕکێی ئەمساڵ و لە خەڵاتی گەورەی ئوسترالیا پلەی یەکەمی بەدەستهێنابوو، هەروەها لە پێشبڕکێ کورتی چین پلەی یەکەمی بەدەستهێنابوو.

هەروەها لویس هامڵتن، شۆفێری تیمی فیراری پلەی سێیەمی پێشبڕکێی خەڵاتی گەورەی چینی بەدەستهێنا.

ئەمساڵ سێ پێشبڕکێ بەڕێوەچووە، ئەوانیش خەڵاتی گەورەی ئوسترالیا و خەڵاتی گەورەی چین و پێشبڕکێی کورتی چین بوون، تیمی مێرسێدێس هەر سێ پێشبڕکێکەی بردووەتەوە و بە بەهێزی دەستیان بە کێبڕکێی ئەمساڵی فۆرمولا وەن کردووە.

فۆرمولا وەن؛ کیمی ئانتۆنێلی ناوی چووە مێژوو

بابەتی زیاتر

Back to top button