عێراقکوردستان

هۆکاری یاریی نەکردنی چەند یاریزانێکی سەرەکی دهۆک بەرامبەر کەرخ ئاشکرا کرا

دهۆک لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنێکی گرینگی بەدەستهێنا

Yariga App

یاریگا –

دهۆک لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنێکی گرینگی بەدەستهێنا و بە ئەنجامی 1 _ 0 لە یانەی کەرخی بردەوە.

لە گەڕی 22ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، دهۆک لە یاریگای کاپتن شەرار حەیدەر بە تاکە گۆڵی یاریزان محەمەد داود لە کەرخی بردەوە، لەم یارییە چەند یاریزانێکی سەرەکی دهۆک لەلایەن راهێنەرەوە بەشداریان پێنەکرا، چەند یاریزانێکیش بە شێوەی یەدەگ هاتنە نێو یاریگا.

هەریەک لە کەریم دەروێشی لوبنانی، مونزڕ عەلەوی عومانی لەگەڵ ئەندرێ سناتی لەلایەن راهێنەرەوە لەم یارییە بەشداریان پێنەکرا، خالید کردەغلی، سەعد ناتق لەگەڵ حەسەن عیماد بە یەدەگ هاتنە نێو یاریگا.

دەربارەی سەرکەوتنەکەیان و بەشداری پێنەکردنی چەند یاریزانێکی سەرەکی لە یارییەکەدا، عەبدولغەنی شەهد، راهێنەری دهۆک گووتی:

سەرکەوتنە زۆرگرینگ بوو چونکە لە دەرەوەی یاریگای خۆمان بوو، پیرۆزبایی لە کارگێڕی و هاندەرانی دهۆک دەکەم، بە گشتی کۆنتڕۆڵی یاریگا لە دەستی ئێمەدابوو، لە گێمی دووەم دەمانتوانی گۆڵی تریش تۆمار بکەین بەڵام هەلەکان لەدەست دەدرا، بە هۆی نزیکی یارییەکان و پاڵەپەستۆ لەسەرمان، ناجارین سستمی نۆرە بۆ یاریزانان بەکاربهێنین و لە هەر یارییەک پشوو بە چەند یاریزانێک بدەین بۆ ئەوەی دووربن لە پێکان.

بەم سەرکەوتنە دهۆک خاڵەکانی گەیاندە 33 خاڵ و لە ریزبەندی نۆیەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت، گەڕی داهاتووش لە یاریگای خۆی و لە کلاسیکۆی کوردستان رووبەڕووی هەولێر دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button