ئیسپانیاگرنگترین

ئاتلێتیکۆ مەدرید قسەی کۆتایی کرد لە بارەی خولیان ئالڤارێز

Yariga App

یاریگا –

ئاتلێتیکۆ مەدرید بە لێدوانێکی فەرمی کۆتایی هێنا بە هەموو ئەو دەنگۆیانەی بە چواردەوری خولیان ئالڤارێزدا دەسووڕێنەوە سەبارەت بە رۆشتنی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە لە یانەکەیان.

ماوەیەکە دەنگۆی بەهێز هەیە کە هێرشبەرەکەی ئاتلێتیکۆ بووەتە ئامانجێکی سەرەکی بارسێلۆنا. دواتریش ناوی چەند زلهێزێکی دیکەی ئەوروپا هاتە بەرباس.

ئامانجەکەی بارسێلۆنا؛ چێڵسی و پاریس سانجێرمان دەچنە ململانێی گواستنەوەی ئالڤارێز

هەواڵەکان بەجۆرێک پەرەسەندنیان بەخۆوە بینی، تا یانە مەدریدیەکە لەسەر ئاستی باڵا هاتە دەنگ. لە نوێترین لێدوانیدا ماتیۆ ئالیمانی بەڕێوەبەری رۆخی بلانکۆ وتی

خولیان ئالڤارێز بەخۆی ئەوەی روونکردووەتەوە کە لە ئاتلێتیکۆ مەدرید زۆر دڵخۆشە. شتەکە وایلێهاتووە ئالڤارێز هەرشتێکی بچووکیش بڵێت یەکسەر بەشێوەیەکی جیاواز لێکدانەوەی بۆ دەکرێت. ئەو ئێستا 4 ساڵ زیاتریشی ماوە بۆ گرێبەستەکەی، هیوادارین زیاتر بمێنێتەوە و تەنانەت گرێبەستەکەی لەوەش زیاتر درێژ بکاتەوە. لێرە هیچ کێشەیەک نابینم لەگەڵ خولیان.

 

خولیانی 26 ساڵان دوای ماوەیەک دوورکەوتنەوە لە ئاستی راستەقینەی خۆی، ئێستا یەکێکە لە چەکە سەرەکییەکانی تیمەکەی دیێگۆ سیمیۆنی. بەجۆرێک لە 38 یاریی سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا خاوەنی 15 گۆڵ و 7 ئەسێستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button