ئیسپانیائینگلتەرادەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

ئاڵۆنسۆ بیر لە هەموو ئۆفەرەکان دەکاتەوە؛ بریکاری راهێنەرەکە وەڵامی دەنگۆکان دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئیناکی ئیبانێزی بریکاری کارەکانی چابی ئاڵۆنسۆ قسە لەسەر چوونی راهێنەرە باسکییەکە بۆ لیڤەرپوول دەکات.

چابی ئاڵۆنسۆ کە لەو کاتەوەی لە مانگی یەک دوورخراوەتەوە بەبێ تیمە و خوێندنەوە بۆ ئۆفەرەکان بۆ وەرزی داهاتوو دەکات. راهێنەرە باسکییەکە دەیەوێت بگەڕێتەوە راهێنەرایەتی و پێشبینی دەکرێت چەند ئۆفەرێکی پێبگات.

لە چەند رۆژی رابردودا هەواڵەکان باسیان لەوە کرد کە پرێمەرلیگ دەیەوێت راهێنەرەکە بەرەو ئینگلتەرا پەلکێش بکات، کە یانەکانی لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی گرنگی پێدەدەن.

لیڤەرپوول بیر لە گۆڕینی ئارنە سڵۆت دەکاتەوە چونکە رەخنەیەکی زۆری لێگیراوە، لە کاتێکدا مانچێستەر سیتی ناوی بە راهێنەرەکەوە بەستراوەتەوە، چونکە پێپ گواردیۆلا پشتڕاستی نەکردووەتەوە ئاخۆ لە یاریگای ئیتیحاد دەمێنێتەوە یان نا.

سەبارەت بەو دەنگۆ بەهێزانە و بەسترانەوەی ناوی راهێنەرەکە بە یانەکانی پرێمەرلیگەوە، ئیناکی ئبانێزی بریکاری کارەکانی دەڵێت:

ئاڵۆنسۆ بیر لەسەرجەم ئەو ئۆفەرانە دەکاتەوە کە پێی گەیشتووە تاوەکوو بڕیار لە وێستگەی داهاتووی بدات، بەڵام هەموو ئەو قسانەی لەبارەی گرێبەست لەگەڵ لیڤەرپوول دەکرێت لە لێکدانەوەی میدیا زیاتر هیچی دیکە نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button