
یاریگا –
یانەى سۆران راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە دەربارەى یارییەکەیان بەرامبەر بازیان و تیایدا دەڵێن لەیەک دڵوپە خوێنى یاریزانانمان خۆش نابین.
لە گەڕى 14ـى خولى پلە یەکى کوردستان بازیان لە یاریگاى خۆى میواندارى سۆرانى کرد، یاریەکە بەبێ گۆڵ بەرەو کۆتایى هەنگاوى دەنا، لەسەر بڕیارێکى ناوبژیوان یاریزانانى سۆران نارەزایەتیان دەربڕى و دواتر کێشە کەوتە نێوان یاریزانانى سۆران و بەشێک لە پیاوانى پاراستنى یاریگا، دواتر کێشەکە تەشەنەى سەند و توند و تیژى و گرژى کەوتە نێوان هەردوولا، لە ئەنجامدا چەند یاریزانێکى سۆران زامدار بوون و یارییەکەش تەواو نەکرا.
دواى کۆتایى هاتنى کێشەکان کارگێڕى سۆران بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و داوا لە یەکێتى تۆپى پێى کوردستان دەکەن مافى یانەکەیان وەربگرێت، بە پێچەوانەوە ئەوان لە مافى یەک دڵۆپە خوێنى یاریزانانیان خۆش نابن و بەرپرسیارێتیی مێژوویی ئەم رووداوە لە ئەستۆی یەکێتى تۆپى پێى کوردستاندایە و پێویستە مافى تەواومان بۆ بگەڕینرێتەوە.
بە یاننامەى یانەى سۆران دەربارەى رووداوەکانى یاریى بەرامبەر بازیان



