ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

پێچەوانەوەی دەنگۆکان؛ ریال مەدرید رۆدری ناوێت

مێرەنگی لە یاریزانەکە پەشیماندەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

رۆدری هێرناندێز، ناوەڕاستکاری مانچێستەر سیتی رۆدری هێرناندێز لە پلانەکانی ریال مەدرید نییە و یانەکە هەوڵ بۆ گواستنەوەی نادات.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، رۆدری لە دەرەوەی پلانەکانی ریال مەدریدە لە گواستنەوەی هاوینە و بەرپرسانی یانەکە نایەوێت ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە بگوازنەوە قەڵای بێرنابیۆ. ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاودەکرێتەوە بەرپرسانی ریال مەدرید، بەتایبەت فلۆرێنتینۆ پێرێز ئارەزووی گواستنەوەی براوەکەی باڵۆن دۆری ساڵی 2024 دەکەن.

رۆدری هێرناندێز، بە درێسی هەڵبژاردەی ئیسپانیا

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، مێرەنگی لە گواستنەوەی هاوینە شۆڕشێکی گەورەی چاکسازی لە پێکهاتەکەیدا دەکات بەڵام بە هیچ شێوەیەک هەوڵ بۆ گواستنەوەی رۆدری نادات، هۆکارەکەی بۆ زۆری پێکانەکانی یاریزانەکە دەگەڕێتەوە.

رۆژنامە مەدریدییەکە ئەوەشی روونکردووەتەوە، ریال مەدرید ئاستی رۆدری بەرزدەنرخێنێت و لەنێو یانەکە ستایشی ئاستی دەکرێت، بەتایبەت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا، بەڵام پێکانە بەردەوامەکانی لەبەردەم ئەو گواستنەوەیە رێگرییەکی گەورەیە.

سەرچاوەکە دەشڵێت، ئادەم وارتن لە کریستاڵ پاڵاس، کێس سمیس لە ئەلکەمار و ڤیتینیا لە پاریس سان جێرمان، لەسەر مێزی گفتوگۆی بەرپرسانی ریال مەدریدن و یانەکە گرنگی بە گواستنەوەیان دەدات.

رۆدری لەم وەرزە 24 یاریی بۆ مانچێستەر سیتی کردووە و ئێستا نزیکە لەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی درێژبکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button