ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چارەنووسی بێرناردۆ سیلڤا یەکلایی دەبێتەوە

دوو یانە چاودێری دەکەن..

Yariga App

یاریگا –

بێرناردۆ سیلڤا، ئەستێرەی پۆرتوگالی کۆتا رۆژەکانی بە درێسی مانچێستەر سیتی بەسەردەبات.

ماتیۆ مۆریتۆ رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو بڵاویکردووەتەوە، بێرناردۆ سیلڤا تاوەکوو ئێستا گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی نەکردووە و پێشبینی دەکرێت ئەو ئەستێرە پۆرتوگالییە لە هاوینی داهاتوو مانچێستەر سیتی جێبهێڵێت.

بێرناردۆ سیلڤا لە حوزەیرانی 2026 گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەسەردەچێت و دەتوانێت بەخۆڕایی پەیوەندی بە یانەیەکی نوێ بکات.

هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سەنی بەریتانی، یانەی گاڵاتاسەڕای تورکی چاوی لەسەر یاریزانەکەی و دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

جیا لەو یانەیە، لە ئیسپانیاش بارسێلۆنا ماوەیەکی زۆرە ئارەزووی گواستنەوەی ئەو ناوەڕاستکارە 31 ساڵانییە دەکات.

سیلڤا لە هاوینی 2017 لە مۆناکۆی فەڕەنسییەوە بەبڕی 50 ملیۆن یۆرۆ پەیوندی بە مانچێستەر سیتی کردووە.

بێرناردۆ بە درێسی مانچێستەر سیتی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان بەشداریی 445 یاریی کردووە، 75 گۆڵی کردووە و 77 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button