ئیسپانیاگرنگترین

ماڵەکەم وەکوو نۆرینگەی پزیشکی بوو؛ ساموێڵ ئومتیتی باسی خراپی دۆخی لە بارسێلۆنا دەکات

"باوەڕیان پێ نەدەکردم"

Yariga App

یاریگا –

ساموێڵ ئومتیتی، بەرگریکاری پێشووی بارسێلۆنا باس لە دۆخی سەختی و نەهامەتییەکانی خۆی لەدوای تووشبوونی بە پێکانەکەی دەکات.

ئومتیتی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی DAZN، ئاشکرای دەکات پێکانی ئەژنۆی نەک تەنیا زیانی بە کاروانی یاریکردنی گەیاند، بەڵکوو لە رووی دەروونییەوە ئاستەنگێکی گەورەی بۆ دروستکردووە و تووشی خەمۆکی کردووە، سەرەڕای ئەو دۆخە سەختە هیچ کەسێک یارمەتی نەداوە.

کاتێک پێکانەکەم دەستیپێکرد، بە خۆمم گوت هێشتا چەند ساڵێکم لە کاروانی وەرزشیم ماوە تاوەکوو تێیدا دڵخۆش بم، پێم وانەبوو ئەوە دەستپێکی کۆتایی بێت.

لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت، خەڵک وایدەزانی بەئەنقەست خۆی تووشی پێکان کردووە، دەیەوێت تەنیا مووچە وەربگرێت و یاریی نەکات.

هیچ ئەوەیان لا گرنگ نییە من هەست بە چی دەکەم، پێویستیم بە کەسێک بوو قسەی لەگەڵ بکەم و پاڵپشتیم بکات، بەڵام دەرگاکانم لەسەر داخرابوون.

هەموو شتێکم کرد تاوەکوو بگەڕێمەوە یاریکردن بەڵام کەس نەیدەزانی چونکە هیچم پێشانی کەس نەدەدا، چارەسەرکاری سرووشتیم هەبوو، ماڵەکەم وەکوو نۆرینگەی پزیشکی وابوو، باشترین ئامێرەکانی راهێنانم کڕیبوو.

رەنگە بۆ ئەوەی خەڵک لێمان تێبگات دەبوو زیاتر قسەمان کردبایە، بەڵام ئەوکاتە دۆخی دەروونیم تەواو نەبوو بۆیە نەمتوانی ئەو کارە بکەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button