ئه‌وروپاگرنگترین

دوایین زانیاری؛ چارەنووسی ئێمباپێ و بێڵینگهام بۆ یاریی بەرامبەر مانچێستەر سیتی ئاشكرابوو

تۆڕی ئاتلێتیک زانیاری نوێ ئاشكرادەكات

Yariga App

یاریگا –

تاوەكو ئێستا وادەی گەڕانەوەی كیلیان ئێمباپێ و جود بێڵینگهام دیاریی نەكراوە.

كیلیان ئێمباپێ و جود بێڵینگهام لە ماوەی رابردوودا تووشی پێكان بوون و لە چەند یاریی رابردووی یانە شاهانەكە دابڕاون.

بەگوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی ئاتلێتیک، كیلیان ئێمباپێ و جود بێڵینگهام بەشداری یاریی چوونی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر مانچێستەر سیتی ناكەن.

یانە شاهانەكە كاردەكات بۆ ئەوەی بتوانن جود بێڵینگهام بۆ یاریی گەڕانەوە بەرامبەر مانچێستەر سیتی ئامادە بكەن، بەڵام یاریی بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید كە چەند رۆژێک دوای یاریی گەڕانەوەیە وادەی گونجاوە بۆ گەڕانەوەی ناوەڕاستكارە ئینگلیزیەكە.

چاوەڕواندەكرێت چوارشەممەی داهاتوو یاریگای بێرنابیۆ میوانداری بەهێزترین یاریی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە نێوان ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button