ئیسپانیاخووله‌کانی دیکەگرنگترین

بارسێلۆنا هیچ پارە وەرناگرێت؛ ترینکاو گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

فرانسێسکۆ ترینکاوی یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا گرێبەستەکەی لەگەڵ سپۆرتینگ نوێکردەوە.

سپۆرتینگ بەفەرمی پشتڕاستی کردەوە کە ترینکاو بۆ چەند ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت لە یاریکردن بۆ تیمەکە. ترینکاو گوتی کە ئێستا هەست دەکات یاریزانێکی کامڵترە و پێگەیشتووترە، باوەڕیشی وایە دەتوانیت بە چەندین شێواز لە یارییەکان یارمەتی تیمەکەی بدات. هەروەها گوتیشی هەمیشە هەوڵ دەدات ئاستێکی باش پێشکەش بکات، لە هەر پێگەیەک کە راهێنەر پێویستییەتی.

ترینکاو 2020 لە بارسێلۆناوە پەیوەندی بە سپۆرتینگەوە کرد، پێش ئەوە بە خواستنیش یاریی بۆ وۆڵڤز کردووە. لەو کاتەوەی گەیشتووەتە لیسبۆن بووەتە یەکێک لە یاریزانە گرنگەکانی تیمەکە و یارمەتی یانەکەی بۆ بردنەوەی دوو نازناوی خولی پۆرتوگالی، جامی پۆرتوگال و جامی خول داوە.


سەرەتای دەرکەوتنی ترینکاو لە براگا بوو پێش ئەوەی 2020 بە بەهایی 31 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات.
بارسێلۆنا خاوەنی لە 50% داهاتی فرۆشتنی فرانسیسکۆ ترینکاو بوو، ئەگەرچی دەنگۆی پەیوەندیکردنی بە پرێمەرلیگەوە هەبوو بەرامبەر بە 40 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەرگای رۆیشتنی داخست و بەمشێوەیە بارسێلۆنا نزیکەی 20 ملیۆن یۆرۆی لە داهاتی فرۆشتنی ترینکاو لەدەست چوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button