ئیسپانیاگرنگترین

ئاتلێتیکۆ بە هەموو هێزییەوە ئامادەیە؛ لیستی یاریزانە بانگێشتکراوەکان بڵاودەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئاتلێتیکۆ مەدرید لیستی یاریزانە بانگێشتکراوەکانی بۆ یارییە گەورەکەی ئەمشەو بەرامبەر بارسێلۆنا بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ 3ـی ئازار کاتژمێر 23:00 بە کاتی هەولێر، ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی لە یاریگای سپۆتیفای کامۆ نۆو دەبێتە میوانی بارسێلۆنای بریندار. لە یاریی چوون ئاتلێتیکۆ بە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراو و گەورە 4-0 لە بارسێلۆنای بردەوە.

ئەمشەو دیێگۆ سیمیۆنی بە تەواوی پێکهاتەکەیەوە بۆ گەیشتن بە یاریی کۆتایی جامەکە ئامادەیە و هیچ یاریزانێکی پێکانی نییە. بە ئامادەبوونی تەواوی یاریزانەکانی چۆلۆ بژاردەی تاکتیکی زۆری لەبەردەستە تاوەکوو رێگری لە هەر ئەنجامێکی نەخوازراو بکات و بە سەرکەوتن بگەڕێتەوە مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button