
یاریگا –
ئەمشەو یاریگای دهۆک میوانداری یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین یارییەکانی گەڕی 20ی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەکات، کاتێک هەردوو یانەی دهۆک و نەورۆز لە رووبەڕووبوونەوەیەکی کوردانەدا کێبڕکێ لەسەر سێ خاڵی گرنگ دەکەن.
ئامار و داتای دوایین پێنج ڕووبەڕووبوونەوەی نێوانیان:
لە پێنج یاریی رابردووی نێوانیان لە خولی ئەستێرەکاندا، ململانێیەکی توند بینراوە، لەم پێنج یارییەدا، یانەی نەورۆز خاوەنی سێ بردنەوەیە و یانەی دهۆکیش 2 بردنەوەی بەدەستهێناوە، بەبێ ئەوەی هیچ یارییەکیان بە یەکسانبوون کۆتایی بێت.
لە رووی گۆڵکردنەوە، لەم پێنج یارییەدا کۆی گشتی 15 گۆڵ تۆمارکراوە، کە تێکڕای گۆڵکردن دەگاتە سێ گۆڵ بۆ هەر یارییەک. یانەی نەورۆز نۆ گۆڵی تۆمارکردووە بە تێکڕای 1.8 گۆڵ بۆ هەر یارییەک، لە بەرامبەردا دهۆک شهش گۆڵی تۆمارکردووە بە تێکڕای 1.2 گۆڵ بۆ هەر یارییەک.
دهۆک؛ گەڕانەوەی هارون ئەحمەد و گوشاری هاندەران
یانەی دهۆک بۆ یاریی ئەمشەو هەواڵێکی خۆشی پێگەیشتووە، ئەویش ئامادەبوونی هارون ئەحمەدی ناوەڕاستکاری وەک چەکێکی کاریگەر بۆ ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە.
نەورۆز؛ پێکهاتەیەکی تەواو و ورەیەکی بەرز
لە لایەکی ترەوە، یانەی نەورۆز بە ورەیەکی زۆر بەرزەوە دەچێتە دهۆک، بەتایبەت کە هەموو یاریزانەکانی ئامادەن چاویان له سێ خاڵی یارییهكهیه.
عەبدولغەنی شەهەد راهێنەری دهۆک متمانهی به تیپهكهی ههیه
پێش یارییهكه شههدی راهێنهری دهۆك بهشداری كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانی كرد و رایگهیاند:
“هیوادارین لەم یارییەدا بگەڕێینەوە سەر ڕێڕەوی سەرکەوتنەکان، گۆڕانکارییەکان پێویستیان بە کات بوو بۆ گونجانی یاریزانان. دهۆک لەسەر یاریگای خۆی تیپێکی سەختە و هیوادارین یاریزانەکانمان لە ڕۆژی خۆیاندا بن.”
یوسف بن سوودە یاریزانی دهۆک دهبێت هاندهرانمان دڵخۆش بكهین
“هەموومان ئارهزووی بردنهوهمان و هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەین. دەبێت هاندەرانمان دڵخۆش بکەین، چونکە ئەمشەو زیاتر لە هەر کاتێک پێویستمان بەو سێ خاڵەیە.”
وەلی کەریم اهێنەری نەورۆز بهتهواوی بۆ یارییهكه ئامادهین
وهلی كهریمی راهێنهری یانهی نهرۆزیش متمانهی به تیپهكه خۆی نیشانداو رایگهیاند به تهواوی بۆ یارییهكه ئامادهین؛
“ئهم یارییه تایبەتمەندی خۆی هەیە، ئێمە لە بارودۆخێکی هونەریی زۆر باشداین، توانیمان لە پلەی 19ـەوە بێینە پلەی 12. ئامادەکارییەکانمان تەواون و چاومان تەنیا لەسەر سێ خاڵی یارییەکەیە.”
عەلی ساڵح یاریزانی نەورۆز رێزی دهۆك دهگرین وهك تیپێكی گهوره
“بە سهرنجێكی زۆرهوه بەرز متمانهیهكی بەهێزەوە دەچینە یاریگاوە. رێزی دهۆک دەگرین وەک تیپێکی گەورە، بەڵام بۆ بردنەوە هاتووین.”
دهۆک دەیەوێت بە پاڵپشتی هاندەرانی و گەڕانەوەی هارون ئەحمەد قەرەبووی شکستەکانی پێشوو بکاتەوە، لە بەرامبەردا نەورۆز دەیەوێت بهردهوامبێت بە ئەنجامە باشەکانی بدات و باڵادەستیی خۆی لە یارییە راستەوخۆکاندا بپارێزێت. یارییەکە ئەمشەوکاتژمێر 09:00 لە یاریگای دهۆک بهرێوهبچێت.



