
یاریگا –
گەڕانەوەی جود بێڵینگهام، ناوەڕاستکاری ئینگلیزی زیاتر دوادەکەوێت و لە وادەی چاوەڕوانکراو ناگەڕێتەوە.
ئالبێرتۆ پێرێیرۆ رۆژنامەنووسی ئۆندا سێرۆ بڵاویکردووەتەوە، گەڕانەوەی جود بێڵینگهام دوادەکەوێت و پێشبینی دەکرێت جود تاوەکوو ناوەڕاستی مانگی نیسان نەگەڕێتەوە.
سەرەتا پێشبینی دەکرا بێڵینگهام دوای 44 رۆژ بەتەواوی چاکبێتەوە و بگەڕێتەوە، بەڵام دەرکەوتووە وادەی گەڕانەوەی دوادەکەوێت و پاش شەش هەفتە و نیو دەتوانێت دەست بە یاریکردن بکاتەوە.
“Lo de Bellingham parece que se va retrasando…no volvería hasta mediados de abril” pic.twitter.com/BHDwNElnBX
— Radioestadio Noche (@RadioestadioN) March 1, 2026
ماسوولکەی قاچی جود بێڵینگهام لە 1ـی شوباتی 2026 لە یاریی بەرامبەر رایۆ ڤایێکانۆ تووشی پێکان بوو، بەو هۆیە لە پێنج یاریی رابردووی یانەکە بێبەش بووە.
ریال مەدرید لە قۆناخی 16ـی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە و بێڵینگهام لە هەردوو یارییەکە بێبەش دەبێت.
بێڵینگهام لەم وەرزە 28 یاریی بۆ ریال مەدرید کردووە و بەشداریی 10 گۆڵی کردووە، 6 گۆڵی کردووە و 4 گۆڵی دروستکردووە.



