ئه‌وروپاجیهانگرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2030

مۆندیال لە لێواری داڕماندایە؛ گه‌وره‌كانی ئەوروپاش هەڕەشەی بایكۆتی مۆندیال دەکەن

پێشتر نۆ وڵات بایكۆتی مۆندیالی كردووه‌

Yariga App

یاریگا –

ئامادەکارییەکان بۆ مۆندیالی 2026 کە بڕیارە لە وڵاتانی ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا بەڕێوە بچێت، تێکەڵی چەندین کێشەی سیاسی و توندوتیژی نێودەوڵەتی بووە، ئەمەش سێبەرێکی تاریکی خستووەتە سەر ئەم پاڵەوانێتییە چاوەڕوانکراوە.

ئاڵۆزییەکانی سەردەمی تڕەمپ و مەترسیی بایکۆت

هەڕەشەکانی دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بۆ سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر چەند وڵاتێکی ئەوروپیدا، پرسیاری زۆری لای هەڵبژاردەکان دروست کردووە، بەتایبەت ئەڵمانیا، هەروەها پەرەسەندنە سەربازییەکان و ڕووداوەکانی ناوخۆی ئێران، بەتایبەت دوای گیانلەدەستدانی ڕێبەری باڵای ئەو وڵاتە عەلی خامنەی، وای کردووە بەشداریکردنی ئێران بکەوێتە ژێر گومانێکی گەورەوە.

تڕەمپ جگە لە هەڕەشەی سەپاندنی 10% باج بەسەر هاوردەی وڵاتانی وەک (دانیمارک، نەرویج، سوید، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، هۆڵەندا و فینلەندا)، باسی لە ئارەزووی خۆی کردووە بۆ لکاندنی گرینلاند بە ئەمریکاوە بەهۆی هۆکاری ئەمنی، کە ئەمەش نیگەرانیی لای دانیمارک دروست کردووە.

دۆخی ئێران و یارییەکانی لە ئەمریکا

بڕیار بوو ئێران سێ یاری لە قۆناخی کۆمەڵەکان لە ناو خاکی ئەمریکا ده‌كات:

  • 15ی حوزەیران: بەرامبەر نیوزیلاند لە لۆس ئەنجلۆس.

  • 21ی حوزەیران: بەرامبەر بەلجیکا لە لۆس ئەنجلۆس.

  • 26ی حوزەیران: بەرامبەر میسر لە سیاتڵ.

دوای ئه‌م رووداوانه‌ مەهدی تاج، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران، رایگەیاندووە کە بەهۆی رووداوەکانی دوایی، بەشداریکردنی وڵاتەکەی دوورە. جگە لە ئێران، دەنگۆی بایکۆتکردن هەریەک لە ئەڵمانیا و ئیسپانیایشی گرتووەتەوە پێشتر ئه‌م دوو وڵاته‌ هه‌ره‌شه‌یان كردووه‌ چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكان.

مێژووی بایکۆت؛ 9 وڵات کە پێشتر کشاونەتەوە

کشانەوە لە مۆندیال رووداوێکی نوێ نییە، لێرەدا ئەو نۆ هەڵبژاردەیە دەخەینە ڕوو کە پێشتر بایکۆتیان کردووە:

  1. ئۆرۆگوای (1934): وەک یەکەم پاڵەوانی مۆندیال، رەتیکردەوە بەرگری لە نازناوەکەی بکات، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بایکۆتکردنی مۆندیالی 1930 لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە.

  2. ئینگلتەرا (1934): بەشداری نەکرد چونکە لەو کاتەدا پێیان وابوو پاڵەوانێتییە ناوخۆییەکانی بەریتانیا گرنگترن.

  3. سکۆتلەندا (1934): بە هەمان هۆکاری ئینگلتەرا بەشداری نەکرد.

  4. وێڵز (1934): بە هەمان هۆکار بەشداری نەکرد.

  5. ئیرلەندا (1934): بە هەمان هۆکار بەشداری نەکرد.

  6. ئەرجەنتین (1938): بایکۆتی کرد چونکە ناڕازی بوون لەوەی مۆندیال لە جیاتی ئەمریکای باشوور لە ئەوروپا كرا.

  7. هیندستان (1950): رایانگەیاند مۆندیال ئەوەندە گرنگ نییە، هەرچەندە دەنگۆی ئەوە هەبوو فیفا ڕێگەی پێ نەداون چونکە یاریزانەکانیان دەیانویست بە پێ پەتی یاری بکەن.

  8. تورکیا (1950): بەهۆی کێشەی دارایی و گرانی تێچووی گەشت بۆ ئەمریکای باشوور کشایەوە.

  9. یەکێتیی سۆڤیەت (1974): رەتیکردەوە یاریی گەڕانەوەی پاشکۆ بەرامبەر چیلی بكات، چونکە یارییەکە لە یاریگایەک بوو کە دوای کودەتا سەربازییەکەی چیلی وەک زیندان بەکار هاتبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button