بەردەوامە؛ هەر شوێنێک بەڕازیلیی لێبێت نێیمار لەوێیە

یاریگا –
ئەگەر هیچ کەسێک نەمابێت پاڵپشتی بەڕازیلییەکان بکات ئەوا هەمیشە نێیمار هەیە.
بەرەبەیانی هەیینی 27ـی شووبات، سانتۆس لە گەڕێ چوارەمی خولی بەڕازیلی میوانداریی ڤاسکۆ دا گاما’ـی کرد و 2-1 یارییەکەی لێبردەوە. هەردوو گۆلەکەی سانتۆس لەلایەن نێێمار جونیۆرەوە کران و وەکوو هەمیشە لە رێگەی ئاهەنگ گێڕانی گۆڵەکانییەوە پەیامێکی نارد.
نێیمار دوای گۆڵەکەی لەسەر شێوازی سەماکەی ڤینیسیۆس جونیۆر لە لیشبۆنە بەرامبەر بێنفیکا، ئاهەنگی گێڕا و گۆڵەکەی پێشکەشی ئەو کرد وەکوو پاڵپشتییەک بەرامبەر ئەو سووکایەتییە رەگەزپەرستییەی بەرامبەری کرا. دوای یارییەکەش ڤیدیۆی ئاهەنگ گێڕانەکەی لە ئینستاگرامی خۆی داناوە و نووسیویەتی: “سەما بکە ڤینی 😉.”
View this post on Instagram
دوای یارییەکەش رۆژنامەنووسێک لەنێو یاریگا سەبارەت بە سەمایەکەی پرسیار لە نێیمار دەکات و ئەویش بەمشێوەیە وەڵامی دەداتەوە:
کاتێک ڤینیسیۆس جونیۆر گۆڵەکەی لە پۆرتوگال تۆمارکرد سووکایەتیان پێکرد، ئەوان رەگەزپەرست و هەمووشتێک بوو بەرامبەری. پێم گوت گۆڵ بکات و بە هەمان شێوە ئاهەنگ بگێڕێتەوە چونکە ئەگەر گۆڵ بکەم، منیش هەمان شت دەکەم. ڤینی ئەمە بۆ تۆیە.
دوای چەند کاتژمێرێکی لە پۆستەکەی نێیمار ، ڤینیسیۆس لە کۆمێنت وەڵامی دەداتەوە و بۆی دەنووسێت: “خۆشم دەوێیت ❤️❤️❤️.”




