چامپیۆنزلیگگرنگترین

بەراوردی سەردەمەکان؛ ڤینیسیۆس لە رۆناڵدۆ و مێسی باشترە

Yariga App

یاریگا –

ڤینسیسوس جونیۆر ئاستی راستەقینە خۆی پیشاندەداتەوە و شەوی رابردووش لە یاریی گەڕانەوەی پاشکۆی چامپیۆنزلیگ بە گۆڵێک سەرکردایەیەتی ریال مەدریدی کرد لە بردنەوەی 2-1 بەسەر بێنفیکای سەرسەختدا. ئەوە لەکاتێکدا یاریی چوونیش هەر بە تاکە گۆڵە سەرنجڕاکێشەکەی ئەو هێرشبەرە بەرازیلیە بوو شاهانەکان بردنەوەیان مسۆگەرکرد.

ڤیدیۆ: گۆڵە نایابەکەی ڤینیسیۆس

بە هەژاندنی تۆڕی بێنفیکا، ڤینیسیوس ژمارەی گۆڵەکانی خۆی لە چامپیۆنزلیگ گەیاندە 32 گۆڵ. بەوەش بەفەرمی کاکای هاونیشتیمانی تێپەڕاند و ئێستا دووەمین گۆڵکاری بەڕازیلیە لە مێژووی پاڵەوانێتیەکە.

هاوکات بەگوێرەی ئامارێکی دیکە، بەراورد بە تەمەنی پێش گەیشتن بە 26 ساڵیان، ڤینی گۆڵی زیاتر تۆمارکردووە وەک لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە پادشای چامپیۆنزلیگ ناسراوە و گۆڵکاری مێژووییە و خاوەنی 141 گۆڵە.

ئامارەکان دەریدەخەن کە دۆن تا تەمەنی پێش 26 ساڵی واتا تا دەوروبەری ساڵی 2011، لەو پاڵەوانێتیە ئەوروپیە 26 گۆڵی هەبووە.

جیا لە تۆمارکردنی گۆڵ، ڤینیسیۆس جونیۆر ئەسێستکارێکی بێ وێنەی چامپیۆنزلیگە و تا ئێستا 30 پاسی گۆڵی بە هاوتیمەکانی داوە. هیچ یاریزانێکی مێژووی خولی یانە پاڵەوانەکان لە تەمەنی 25 ساڵیدا خاوەنی ئەو ئامارە نییە.

ئەستێرە بەرازیلیەکە 8 ساڵە لە ریزەکانی ریال مەدریدە، دوو جار چامپیۆنزلیگی بەرزکردووەتەوە.

گۆڵەکەی شەوی رابردووی ڤینیسیۆس:

ڤیدیۆ: گۆڵی دووەمی ریاڵ مەدرید

بابەتی زیاتر

Back to top button