
یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی یارییەكانی گەڕی 25 لالیگا بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری لێڤانتێ دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:15 بە كاتی هەولێر بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری لێڤانتێ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 25 لالیگا.
پڕۆفایلی یاریی

شەوی رابردوو ئۆساسونا دیارییەكی بەنرخی پێشكەشی بارسێلۆنا كرد و لە كۆتا خولەكەكان بردنەوەی بەرامبەر ریال مەدرید بەدەستهێنا و سێ خاڵی گرنگی لێ وەرگرت.
بارسێلۆنا لەم وەرزەدا 24 یاریی كردووە و لە 19 یاریی براوە بووە، یارییەک یەكسان بووە و چوار یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 58 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت، لە ئەگەری بردنەوەی یارییەكەی ئەمڕۆ دەچێتەوە پێشەنگ.
لە بەرامبەردا لێڤانتێ لە ناوچەی دابەزیندایە و لە كۆی 24 یاریی تەنیا چوار یاریی بردووەتەوە شەش یاریی یەكسان بووە و 14 یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ لە ریزبەندی 19 لالیگا دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بارسێلۆنا بە بێ كریستێنسن و گاڤی رووبەڕووی لێڤانتێ دەبێتەوە.
لێڤانتێ بە بێ ئاریاگا، مارتینێز، بروگوێ و ئێلگێزابال رووبەڕووی بارسا دەبێتەو.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا
گارسیا
كۆندێ، كوبارسی، ئێریک گارسیا، بالدێ
ئۆلمۆ، دی یۆنگ, لۆپێز
یامال، لیڤاندۆڤسكی، رافینیا
پێکهاتەی پێشبینیكراوی لێڤانتی
ریان
تۆلیجان، دیلا فوێنتێ، مۆرینۆ، سانچێز
ئالڤارێز، ئۆلاساگاتی، راگۆبێر، لۆسادا
ئیۆنگ، تووندی



