
یاریگا –
شەڕی یاسایی کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەڕەنسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لەسەر پاداشتە داراییەکان بەردەوامە.
هاوینی 2024 کیلیان ئێمباپێ پاریس سانجێرمانی جێهێشت و بە خۆڕایی پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، دوای جێهێشتنی پاریس سکاڵایەکی فەرمی لەسەر یانەکە تۆمارکرد بەهۆی ئەوەی سانجێرمان ئامادە نەبوو مووچەی چەند مانگێکی یاریزانەکە و بەشێک لە پاداشتە داراییەکانی پێشوو بەو ئەستێرەیە بدات.
لە مایس/مایۆی رابردوودا، پارێزەری ئێمباپێ لەڕێگەی دادگاوە، بڕی 55 ملیۆن یۆرۆی سانجێرمانی بڵۆک کرد، بەڵام هەرزوو دادگای تێهەڵچوونەوە بە بیانووی نەبوونی پارێزبەندی تەواو، بڕیارەکەی گۆڕی و پارەکانی سانجێرمانی ئازادکردەوە.
Dans un communiqué envoyé à l’AFP, le PSG a indiqué qu’il ne ferait pas appel de sa condamnation aux prud’hommes, et versera donc 61 millions d’euros à Kylian Mbappé.
➡️ https://t.co/W5n7jmKw5h pic.twitter.com/UPXDnBXhdP
— L’Équipe (@lequipe) February 20, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی لیكیپ، پاریس سانجێرمان لە راگەیەندراوێکدا بۆ ئاژانسی AFP ئاماژەی بەوە کردووە، کە تانە لە بڕیاری دادگا نادات، بەو پێیەش بڕی 61 ملیۆن یۆرۆ بە کیلیان ئێمباپێ دەدات.
پاریس سانجێرمان لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەمدا لەلایەن دادگای پاریسەوە سزای بەسەردا سەپێندرا بۆ پێدانی نزیکەی 61 ملیۆن یۆرۆ بە ئەستێرەی پێشووی یانەکە كیلیان ئێمباپێ، بە ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسی راگەیاندووە کە تانە لە بڕیارەکە نادات.
وردەکاریی بڕی 61 ملیۆنەکەی ئێمباپێ:
- 36 ملیۆن و 666 هەزار و 680 یۆرۆ وەک بەشی سێیەمی ئەو قیستەی لەپای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە ساڵی 2022 دەبوو پێیبدرایە
- 3 ملیۆن و 666 هەزار و 666 یۆرۆ وەک شیرینی گرێبەستەکەی
- 17 ملیۆن و 250 هەزار یۆرۆ وەک مووچەی مانگەکانی ئەپرێل، مایۆ و یۆنیۆی 2024 کە لای یانەکە مایبوو
- یەک ملیۆن و 725 هەزار یۆرۆ بۆ مانگەکانی ئەپرێل، مایۆ و یۆنیۆی 2024 کە لە ئەستۆی یانەکە مابوو
- یەک ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ وەک پابەندیە ئاکارییەکانی لەگەڵ پاریس لە مانگەکانی ئەپرێل، مایۆ و یۆنیۆی ساڵی 2024
- 150 هەزار یۆرۆ بۆ بۆ هەمان مانگەکانی هەمان ساڵی سەرەوە



