
یاریگا –
بوكایۆ ساكا، ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی ئارسیناڵ گرێبەستەكەی بۆ ماوەیەكی درێژ نوێكردەوە.
هەژماری فەرمی ئارسیناڵ لە پلاتفۆرمی ئێكس نوێكردنەوەی گرێبەستی بوكایۆ ساكای بۆ ماوەیەكی درێژ راگەیاند.
Bukayo is one of us.
We’re delighted to announce that Bukayo Saka has signed a new contract with The Arsenal 🙌 pic.twitter.com/LWWEbHRWw5
— Arsenal (@Arsenal) February 19, 2026
پاراستنی ساکا ئاماژەیەکی روونە بۆ یانەکانی تری ئەوروپا کە ئارسیناڵ دەستبەرداری ئەستێرە سەرەکییەکانی نابێت و دەیەوێت کێبڕکێ لەسەر نازناوە گەورەکان بکات.
ساكا لە هاوینی 2019 لە تیمی دووەمی ئارسیناڵەوە بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە.
لەگەڵ تیمی یەكەمی ئارسیناڵ 297 یاریی كردووە و 78 گۆڵیكردووە و 78 گۆڵیشی درووستكردووە.



