
یاریگا –
مانچێستەر یونایتد بڕیاری کۆتایی لەبارەی داهاتووی جەیدن سانچۆ دەدات و لە کۆتایی ئەم وەرزە بەخۆڕایی دەستبەرداری یاریزانەکە دەبێت.
رۆژنامەی سەن ـی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد نایەوێت گرێبەستی سانچۆ بۆ ساڵێکی دیکە درێژبکاتەوە، کە لە رێیەوە یاریزانەکە دەیتوانی یاریزانی ئازاد و بەخۆڕایی پەیوەندی بە یانەکی دیکەوە بکات، لەبری ئەوە مان یونایتد دان بە شکستی گرێبەستی هێرشبەرەکە دەنێت و زیانەکانی گرێبەستەکە قبووڵ دەکات کە لە ساڵی 2021 بە بڕی 73 ملیۆن یۆرۆ لە بۆروسیا دۆرتمۆندەوە گواسترایەوە ریزەکانی شەیتانە سوورەکان.

سانچۆ نەیتوانی پێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی شەیتانە سوورەکان بکاتەوە و بەردەوام یانەکە بە خواستن سانچۆی بە تیپەکانی دیکە داوە تاوەکوو بتوانێت بگەڕێتەوە سەر ئاستی راستەقینەی.
سانچۆ ئەم وەرزە بە خواستن بۆ یانەی ئاستۆن ڤێلا یاریی دەکات، تاوەکوو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 25 یاریی کردووە، لەو ژمارە یارییە تەنیا یەک گۆڵ و یەک ئەسیستی کردووە.



