
یاریگا –
بڕیاره ئهمرۆ کاتژمێر 06:30 ئێوارە، بهكاتی ههولێر یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ دەبێتە شانۆی یەکێک لە گرنگترین یارییەکانی مێژووی یانەی زاخۆ.
کوڕانی “دەلال” لە دوا گەڕی قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، ڕووبەڕووی یانەی سیترای بهحرێنی دەبنەوە، تەنیا بە یەک ئامانج، بردنەوە و گرتنی لوتکەی کۆمەڵەی یهكهم.
ژمارەکانی زاخۆ؛ دیوارێکی پۆڵاین و ئاستێکی جێگیر
یانەی زاخۆ لە قۆناخی کۆمەڵەکانی خولەکەدا ئاستێکی بەرچاوی پێشکەش کردووە، بە جۆرێک کە لە کۆی پێنج یاریی رابردوودا توانیویەتی سێ سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و تەنیا یەک جار تووشی شکست بووە، لە کاتێکدا لە یەک یاریشدا بە یەکسانبوون لە یاریگا هاتووەتە دەرەوە.
لە رووی توانای هێرشبەرییەوە شەش گۆڵیان تۆمار کردووە و لە ڕووی بەرگریشەوە بە یەکێک لە بەهێزترین تیپەکان دادەنرێن، چونکە تەنیا دوو گۆڵیان لێ کراوە.
پێكهاتهی زاخۆ؛
سهرجهم یاریزانهكانی یانهی زاخۆ بۆ ئهم یارییه ئامادهن و ئهیوب ئۆدیشۆی راهێنهر دهیهوێت سهپهرشتی دووهم بردنهوهی لهسهر یهكی یانهكهی بكات دوای ئهوهی شهممهی رابردوو له یاریگای فهرهنسۆ ههریری له ههولێری بردهوه.
ململانێی لوتکە؛ زاخۆ یان عەین؟
یارییەکەی ئەمڕۆ بۆ زاخۆ تەنیا یارییەک نییە بۆ سەرکەوتن، بەڵکو یارییەکە بۆ دیاریکردنی پاشای کۆمەڵەی یەکەم. ئەگەرەکانی سەرکەوتن بەم شێوەیەن:
1. بردنەوەی زاخۆ: راستەوخۆ بە 13خاڵ و وەک پلەی یەکەم سەردەکەوێت بۆ قۆناخی پێش کۆتایی، بێ گوێدانە ئەنجامی یارییەکانی تر.
2. یەکسانبوون یان دۆڕانی زاخۆ: لەم حاڵەتەدا چاوەکان دەچنە سەر یارییەکەی تری کۆمەڵەکە؛ ئەگەر یانەی عەین لە قادسیە بباتەوە، ئەوا عەین لوتکەی کۆمەڵەکە دەگرێت و زاخۆ وەک پلەی دووەم دەمێنێتەوە.
دۆخی رکابەر (سیترا):
یانەی سیترا لەم وەرزەدا ئاستی ناجێگیر بووە، لە پێنج یاری ڕابردوودا هیچ یارییهكهی نهبردووتهوه له دوو یاریی دۆراوه و له سێ یاریش یهكسانبووه، تهنیا دوو گۆلی كردووه و حهفت گۆلی لێكراوه، ئەم ئامارە دەریدەخات کە زاخۆ لەسەر کاغەز و لە ناو یاریگای خۆیدا، چانسی زۆر زیاترە بۆ دروێنەکردنی سێ خاڵەکە.
چاوەڕوان دەکرێت هاندەرانی زاخۆ و کوردستان بە ژمارەیەکی پێوانەیی روو لە یاریگا بکەن بۆ ئەوەی ببنە یاریزانی ژمارە 12. بردنەوەی ئەمڕۆ نەک تەنیا سەرکەوتنە بۆ قۆناخی داهاتوو، بەڵکو هەنگاوێکی گەورەیە بۆ ئەوەی زاخۆ مافی میوانداریکردنی یاری کۆتایی لە یاریگای خۆی بەدەستبهێنێت.



