ئاسیاعێراقکوردستانگرنگترین

بەدواداچوونی یاریگا؛ زاخۆ ده‌توانێت پێشوازی له‌ یاریی كۆتایی جامی یانه‌كانی كه‌نداو بكات؟

یاریگا ورده‌كارییه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

یانەی زاخۆ، نوێنەری عێراق لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، لەبەردەم مێژوویەکی نوێدایە، ئه‌گه‌ر سبه‌ی له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی كه‌نداو سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنیت.

کاتێک باس لە ئەگەری گەیشتنی زاخۆ دەکرێت بۆ یاری کۆتایی، پرسیارێکی زۆر لەسەر شوێنی یارییەکە دەکرێت؛ ئایا یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ دەبێتە شانۆی یاری کۆتایی؟ تۆڕی وەرزشی یاریگا بەدواداچوونی بۆ یاسا و رێساکانی خولەکە کردووە و وەڵامەکان لێرەدا دەخەینە ڕوو.

په‌یره‌وی خولەکە و شوێنی یاری کۆتایی

بەپێی ماددەکانی په‌یره‌وی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو بۆ وەرزی 2025-2026، یاری کۆتایی بە سیستەمی چوون و هاتن ده‌كرێت، سەبارەت بەوەی کێ مافی ئەوەی هەیە یاری گەڕانەوە و کۆتایی لە یاریگای خۆی بكات، فیدراسیۆن په‌یڕه‌ و  رێسایەکی روونی داناوە:

ماددەی 17: یاری کۆتایی 

له‌ په‌یره‌وی فیدراسیۆنی یانه‌كانی كه‌نداو سه‌باره‌ت به‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆتایی له‌ مادده‌ی 17 به‌م شێوه‌یه‌ باسی كردووه‌؛

17.1: یاری کۆتایی بە شێوازی چوون و هاتن ده‌كرێت

17.2: بۆ دیاریکردنی یاریگای یاری گەڕانەوە (یاری دووەم و کۆتایی)، ئەم پێوەرانە پەیڕەو دەکرێن:

  • ئەو یانەیەی زۆرترین خاڵی کۆکردووەتەوە لە تەواوی یارییەکانی خولەکەدا (قۆناخی کۆمەڵەکان + قۆناخی پێش کۆتایی).

  • ئەگەر خاڵەکان یەکسان بوون، پەنا دەبرێتە بەر جیاوازی گۆڵ لە تەواوی یارییەکاندا.

  • ئەگەر هەر یەکسان بوون، پەنا دەبرێتە بەر زۆرترین گۆڵی تۆمارکراو لە تەواوی یارییەکاندا.

  • ئەگەر لە هەموو ئەمانەدا یەکسان بوون، ئەوا یەکێتییەکە بە تیروپشک یاریگای یاریی گەڕانەوە دیاری دەکات.

“ئەو یانەیەی زۆرترین خاڵ لە تەواوی خولەکەدا (قۆناخی کۆمەڵەکان + قۆناخی پێش کۆتایی) کۆدەکاتەوە، مافی ئەوەی دەبێت یاری گەڕانەوەی کۆتایی لە یاریگای خۆیدا ئەنجام بدات.”

ئەمە بەو مانایەیە کە هەموو خاڵێکی زاخۆ بۆ یارییه‌كانی قۆناخی پێش کۆتاییش، گرنگییەکی زۆری هه‌یه‌، ئەگەر زاخۆ بگاتە یاریی کۆتایی و خاڵەکانی لە رکابەرەکەی زیاتر بێت، ئەوا جامی پاڵەوانێتییەکە لە ناو زاخۆ و لەبەردەم هەزاران هاندەری کورددا بەرز دەکرێتەوە.

دۆخی ئێستای زاخۆ؛

بڕیاره‌ سبه‌ی یانه‌ی زاخۆ له‌ دوایین یاریی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان به‌رامبه‌ر یانه‌ی سیترا به‌حرێنی یاریی بكات، ئه‌گه‌ر زاخۆ له‌و یارییه‌ براوه‌ بێت ئه‌وا به‌یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی ده‌گاته‌ قۆناخی داهاتوو خاڵه‌كانیشی له‌ ركابه‌ره‌كانی گروپی دووه‌م زیاتره‌ و به‌ ئه‌گه‌رێكی زۆر پێشوازی له‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆتایی ده‌كات، ئەمەش دوو سوودی گەورەی بۆ کوڕانی دەلال دەبێت:

1. خاڵی زیاتر: وەک باسمان کرد بۆ مسۆگەرکردنی یاریگای خۆیان لە یاری کۆتایی.

2. رکابەرێکی ئاسانتر: یەکەمەکانی کۆمەڵە بەرامبەر دووەمەکانی کۆمەڵەکەی تر یاری دەکەن.

قۆناخی پێش کۆتایی؛ رووبەڕووبوونەوەکان چۆن دەبن؟

بەپێی سیستەمی خولەکە، یەکەم و دووەمی کۆمەڵەی یەکەم (کۆمەڵەکەی زاخۆ) ڕووبەرووی یەکەم و دووەمی کۆمەڵەی دووەم دەبنەوە بەم شێوەیە:

  • یەکەمی کۆمەڵەی A   دووەمی کۆمەڵەی B.

  • یەکەمی کۆمەڵەی B  دووەمی کۆمەڵەی A.

لە کۆمەڵەی دووەمدا (B)، ململانێیەکی توند لە نێوان یانەکانی (نه‌هزه‌ی مه‌سقه‌ت و ره‌یان) هەیە، زاخۆ بە گرتنی پلەی یەکەم، خۆی لە رووبەڕووبوونەوەی یەکەمی کۆمەڵەی دووەم دەپارێزێت.

زاخۆ دەبێت هەموو یارییەک وەک فیناڵ سەیر بکات، چونکە په‌یره‌و پاداشتی ئەو تیپە دەکات کە لە هەموو قۆناخەکاندا ئەنجامی باشی هەبووە، نەک تەنیا لە فیناڵدا. یاریگای دەلال چاوەڕێی ئەم هەلە مێژووییە

بابەتی زیاتر

Back to top button