ئیتاڵیا

ئۆربان دوای کارتە سوورە سەیرەکەی: لە ئیتاڵیا یاریزانە رەشپێشتەکان جیاواز مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت

Yariga App

گیفت ئۆربان هێرشبەری هێڵاس ڤێرۆنای ئیتاڵی دەڵێت نا دادپەروەری هەیە لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ یاریزانە رەشپێستەکان.

ئۆربان لە یاری ئەم هەفتەیەدا  لە خولەکەکانی سەرەتای یارییەکەیان بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، لەو یارییەی 2-1 دۆڕان بە پارما.

ئەوەی جێگەی سەرسوڕمان بوو ئەوەبوو، ئۆربان تەنها لەسەر ناڕەزایەتی دەربڕین دەرکرا لەسەر فاوڵێک وەک لە دیمەنەکەدا دیارە

 

 

ناوبراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوییەتی

دەرکرام بەهۆی ناڕەزایی دەربڕین لەسەر بڕیارێک. وەک یاریزانێکی رەش پێست لە ئیتاڵیا، چیتر ناتوانم بێدەنگ بم بەرامبەر بەو مامەڵە جیاوازەی لەگەڵمان دەکرێت. من تۆپی پێم خۆشدەوێت و تەنها داوای دادپەروەریی، رێز و مامەڵەی یەکسان دەکەم.

 

 

هێرشبەرە نێجیرییەکە لەم وەرزەدا خاوەنی 7 گۆڵ و 2 ئەسیستە بۆ هێڵاس ڤێرۆنا بەڵام دۆخی یانەکەی باش نیە و لە کۆتا پلەی ریزبەندی خولی ئیتاڵیدان.

بابەتی زیاتر

Back to top button