
یاریگا –
دەرکرانی پیێرۆ کالولو، بەرگریکاری یوڤێنتوس لە خولەکی 42ـی یارییەکە مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و رەخنەی تووند ئاراستەی فێدریکۆ لاپێنا، ناوبژیوانی یارییەکە دەکرێت.
کالولو دوای بەریەککەوتنێکی بچووکی لەگەڵ ئالێساندرۆ باستۆنی، راستەوخۆ کارتی زەردی دووەمی بەڕوودا بەرزکرایەوە و یوڤێنتوس بە 10 یاریزانەوە یارییەکەی تەواو کرد.
خانمە پیرەکە لە کۆتا خولەکی یارییەکە گۆڵی لێکرا و 2-3 یارییەکەی دۆڕاند، یوڤێ لە پلەی چوارەم مایەوە و پێنج خاڵ لە ئینتەر میلانی پێشەنگ دوورە.
دقيقة من الإثارة الكبيرة..
فرصة هدف لفريق إنتر والكرة تضرب القائمين.. وطرد كالولو 🟥#إنتر_يوفنتوس#الدوري_الإيطالي pic.twitter.com/8em4kVVUty— ADSportsTV (@ADSportsTV) February 14, 2026
بۆچی ڤار دەستێوەردانی نەکرد؟
لەکاتی رووداوەکە یاریزانانی یوڤێنتوس داوای دەستێوەرانی ڤاریان دەکرد، بەڵام بەهۆی پڕۆتۆکۆڵەکان ژووری ڤاڕ ناتوانن بۆ کارتی زەرد دەستێوەردان بکەن و بەو هۆیە ناوبژیوان نەیتوانی بۆ ڤار بگەڕێتەوە.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دەردەکەوێت، جیۆرجیۆ کیلینی، بەڕێوبەری وەرزشی یوڤێنتوس و دامیان کۆمۆلی بەڕێوەبەری گشتی یانەکە و چەند ئەندامێکی ئیدارەی یوڤێ دوای یارییەکە هێرشدەکەنە سەر ناوبژیوان و گرژی دروست دەبێت.
کیلینی دوای یارییەکە بۆ سکای سپۆرتس:
ناتوانین باسی تۆپی پێ بکەین، ئەوەی ئەمشەو روویدا قەبوڵکراو نییە، ناکرێت یارییەکی لەم جۆرە تێکبدرێت، بەداخەوە بۆ ئەو دیمەنانەی ئەمشەو پێشکەشی جیهانمان کرد.
دامیان دوای یارییەکە بۆ سکای سپۆرتس:
جیهان ئەمشەو بینی چ ستەمێک لە یۆڤێنتۆس کرا، ناکرێت ئەوە قەبوڵ بکەین، راستە ئەمشەو یۆڤی سێ خاڵی دۆراند، بەڵام تۆپی پێی ئیتاڵیا زۆر لەوە زیاتری لەدەستدا.
غضب كبير من مسؤولي يوفنتوس بعد قرارات الحكم فيديريكو لا بينا خلال مباراة يوفنتوس وإنتر 🔥 pic.twitter.com/JDmT3w1GqM
— الشرق رياضة (@AsharqSports) February 15, 2026



