ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول لەبەردەم شۆڕشێكی نوێدا؛ پێنج یاریزان لە راداری رێدزدان

كێ دەبێتە شوێنگرەوەی محەمەد سەڵاح؟

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی وەرزێکی خراپ و ناجێگیر بەڕێدەکات دوای زنجیرەیەک ئەنجامی خراپ و دوورکەوتنەوەی لە ململانێی نازناوی پرێمەرلیگ، سەرەڕای ئەوەی لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی رابردوودا نزیکەی نیو ملیار یۆرۆی لە گواستنەوەی یاریزاناندا خەرج کردووە.

یانەكە ئێستا لە هەوڵدایە بۆ مسۆگەرکردنی کورسییەکی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو، لە پلەی شەشەمی ریزبەندی خولەکەدایە، هەروەها راستەوخۆ گەیشتووەتە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە.

لە دوای زیادبوونی دەنگۆکان سەبارەت بە داهاتووی محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی میسری، کارگێڕی رێدز دەستیكردووە بە پلاندانان بۆ بەهێزکردنی ریزەکانی لە هێڵی بەرگری و هێرشبەریدا لە مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوودا.

بە گوێرەی راپۆرتەكان پێنج ناو بە پەیوەندیكردن بە لیڤەرپوولەوە بەستراونەتەوە.

1- ماتیوس مانێ

لیڤەرپوول گرنگی بە گواستنەوەی ماتیوس مانێ، یاریزانی لاوی ئینگلیزی یانەی وۆڵڤز دەدات.

بەهۆی خراپی دۆخی وۆڵڤز لە ریزبەندی خولەکەدا و لە ئەگەری دابەزینی یانەكە بۆ چامپیۆنشیپی وەرزی داهاتوو گواستنەوەی هێرشبەرەكە ئاسانتر دەبێت.

2- نیكۆ ویلیامس

نیكۆ ویلیامس، یاریزانی ئیسپانی یانەی ئاتلێتیک بیلباو، یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی لیڤەرپوول. یاریزانەکە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی 95 ملیۆن یۆرۆیە و راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە یانە ئینگلیزییەکە ئامادەیە ئەو بڕە پارەیە لە گواستنەوەی خەرجبكات.

3- یان دیۆماندێ

یان دیۆماندێ، یاریزانی كۆتدیڤواری یانەی لایپزیگی ئەڵمانی بەهۆی توانا تەكنیكی و خێراییە زۆرەكەیەوە وەكو شوێنگرەوەی محەمەد سەڵاح لە داهاتوو سەیردەكرێت.

4- كریستیان پۆلیسیچ

كریستیان پۆلیسیچ دەیەوێت بگەڕێتەوە پرێمەرلیگ و خۆی پێشكەشی لیڤەرپوول كردووە، گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ یاریزانەكە دەستیپێكردووە.

5- میكی ڤان دی فێن

ڤان دی فێن، لە مێركاتۆی هاوینی داهاتوودا ناوی بە لیڤەرپوولەوە بەستراوەتەوە و رێدز كێبڕكێیەكی گەورە بۆ بەدەستهێنانی یاریزانەكە دەكات.

لیڤەرپوول بە كۆكردنەوەی 42 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێت و بە جیاوازی 15 خاڵ لە دوای ئارسیناڵی پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button